گومرگی ئێران به فه‌رمی كۆی قه‌باره‌ی ئالوگۆڕی بازرگانیی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ 15 وڵاتی دراوسێی راگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كان، ته‌رازووی بازرگانیی ئێران لاسه‌نگه و ئێران كه‌متر له‌و قه‌باره‌یه‌ی هه‌نارده كردووه كه هاورده‌ی وڵاته‌كه كراوه.
محه‌مه‌دره‌زا ره‌زوانیفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی ئێران رای گه‌یاند، له ساڵی رابردووی هه‌تاویدا به به‌های 28 ملیار و 288 ملیۆن دۆلار كاڵا و شتومه‌ك له ئێرانه‌وه هه‌نارده‌ی 15 وڵاتی دراوسێ كراوه. له به‌رانبه‌ردا به به‌های 32 ملیار و 485 ملیۆن دۆلار هاورده كراوه.
قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران له ماوه‌ی ساڵێكدا به رێژه‌ی نزیكه‌ی 10% دابه‌زیوه، به‌ڵام قه‌باره‌ی هاورده به رێژه‌ی زیاتر له 13% به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، توركیا، ئازه‌ربایجان، پاكستان، كازاخستان، توركمانستان، ئه‌رمینیا، كوێت، قه‌ته‌ر، سعوودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ئه‌فغانستان، عومان، رووسیا و به‌حرێن، له‌و وڵاتانه‌ن كه ئێران مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
قه‌باره‌ی گشتیی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بریتی بووه له 61 ملیار دۆلار
پێویسته بگوترێ قه‌باره‌ی گشتیی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بریتی بووه له 61 ملیار دۆلار، به‌ڵام وه‌ك له ئاماری سه‌ره‌وه دیاره، ته‌رازووی بازرگانیی لاسه‌نگه و ئێران له‌م رووه‌وه پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و قه‌باره‌ی هاورده چوار ملیار دۆلار له هه‌نارده زیاتره.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، كۆی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له رووی كێش و قورسایی، بریتییه له 95 ملیۆن و 924 هه‌زار تۆن كه به‌راورد به ساڵێك پێشتر به رێژه‌ی 2.45% دابه‌زیوه.
ئێران جگه له‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌ی له ناوخۆ به‌ربینگی پێ گرتووه، له ده‌ره‌وه‌ش سزای قورسی ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ناتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه‌كان ساغ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش گورزی كاریگه‌ری به‌و وڵاته گه‌یاندووه و ساڵ به‌ساڵ دۆخی بژێویی خه‌ڵكه‌كه‌ی خراپتر ده‌بێت، هه‌ڵاوسان و گرانی و بێكاریش زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.