لە ڕیزبەندی مووچەی وڵاتان، عێراق لە ڕیزبەندی 89یەمینی دنیادایە لە كۆی 196 وڵات، لە كاتێكدا ئیمارات پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبی و 18مینی دنیای تۆمار كردووە و مووچەی مانگانەی ئەو وڵاتە بەتێكڕا سێ هەزار و 663 دۆلارە.
تێكڕای مووچەی مانگانەی مووچەخۆرێكی عێراقی گەیشتووەتە 583 دۆلار، كە هەمان تێكڕای ساڵی 2023 تۆمار كراوە، هاوكات تێكڕای مووچەی وڵاتی پلە یەك و زۆر لە وڵاتانی تر، گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.
وڵاتان لە ساڵەكاندا بەپێی دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، مووچەی كارمەندانیان گۆڕانیی بەسەردا دێت، وەك سویسرا بە تێكڕای مووچەی مانگانەی هەر تاكێك، هەشت هەزار و 111 دۆلارە و لە پلەی یەكەمدا هاتووە، لە كاتێكدا ساڵی 2023 شەش هەزار و 142 دۆلار بووە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی دەیەمی هەیە، لە كاتێكدا ئیمارات پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبی و 18مینی دنیای تۆمار كردووە، مووچەی مانگانە بەتێكڕا لەو وڵاتە سێ هەزار و 663 دۆلارە، لە دوای ئەویش قەتەر، سعوودیە، كوێت، بەحرێن، مەغریب، لبنان، فەلەستین و ئوردن دێن.
بەپێی داتاكانی بانكی جیهانی، عێراق لەم دوو ساڵەدا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر مووچەی كارمەندەكانیدا نەهاتووە، ئەوە لە كاتێكدا ئەو وڵاتە پێداویستییەكانی ژیان تێیدا گران بووە و نرخی زۆربەی شتەكان لە بازاڕدا بەرز بوونەتەوە.