نوێترین توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه وه‌رزشكردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی مێشك، له ڕێی وه‌رزشه‌وه مێشكمان خانه‌ی نوێی تێدا دروست ده‌بێت.
له ماوه‌ی كورتخایه‌ندا وه‌رزشكردن سوود به ئاستی زیره‌كی و دڵخۆشیمان ده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌رزشكردنیش، بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تواناكانی مێشك له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیریدا و دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی بیرچوونه‌وه.
یه‌كێكی
تر له سووده‌كانی وه‌رزشكردن، بریتییه له چالاككردنی سوڕی خوێن و به‌مه‌یش ئه‌ندامه‌كانی له‌ش پێوه‌ندییه‌كی كارا له‌گه‌ڵ مێشك ده‌به‌ستن، له ئه‌نجامدا تواناكانی مێشك زیاتر ده‌بێت.
هه‌موو جۆره وه‌رزشێك گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام پێشنیار ده‌كرێت ئه‌و وه‌رزشانه بكرێن كه تێیدا دڵمان لایه‌نی كه‌م ده‌كه‌وێته په‌له‌په‌ل و كه‌مێك ماندوومان ده‌كه‌ن، چونكه وه‌رزشی چڕ، چالاكی زیاتر ده‌كات و كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته داده‌نێت.
به‌رده‌وامیدان به وه‌رزش له هه‌موو شتێك گرنگتره و ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌رزش، هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت، ئه‌وا سوودی زۆر به مێشك و جه‌سته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت.