به‌های تمه‌نی ئێران به‌رانبه‌ر به دۆلار، خێراتر له جاران له دابه‌زیندایه و گه‌یشته نزمترین نرخ كه له مێژووی ئه‌و دراوه تۆمار كرابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی نیسان، نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 63 هه‌زار و 450 تمه‌ن و به‌راورد به مانگی رابردوو، سه‌رووی پێنج هه‌زاری تری هاتووه‌ته سه‌ر.
هێرشی ئه‌مدواییانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق و كوژرانی كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده‌ی باڵای قودسی سوپای پاسداران، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ئێران، كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئابووریی ئێران هه‌بووه و تمه‌ن زۆر به خێرایی له پاشه‌كشێدایه.
له مانگی شوباتدا، به 51 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
نرخی تمه‌ن له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا، بریتی بوو له 58 هه‌زار و 954 تمه‌ن و مانگێك پێشتر واته له مانگی شوباتدا، به 51 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له ساڵی 2018 نزیكه‌ی سێ هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام تێكڕای ناوه‌ندی نرخه‌كه له ساڵی 2020 بووه 13 هه‌زار تمه‌ن، نرخه‌كه له ساڵی 2021 گه‌یشته 26 هه‌زار تمه‌ن، له ساڵی 2022 گه‌یشته 35 هه‌زار تمه‌ن و ساڵی رابردووش له نێوان 45 هه‌زار تا 50 هه‌زار تمه‌ن بوو.
زۆربه‌ی چاودێرانی ئابووری پێیان وایه ئابووریی ئێران، داڕماوه و ته‌نیا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن داڕمانی سیاسیشی به‌دواوه بێت.