لە كەركووك شەڕە و شەش بریندار هەیە

:: AM:11:00:19/04/2024 ‌
سەڕچاوەیەكی تەناهی بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی پێكدادانێكی چەكداری لە باشووری كەركووك، شەش كەس برینداربوون، كە سەربازی سوپای عێراقی و خوێندكارێكی قوتابخانەی تێدایە.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسان، سەرچاوەیەكی تەناهی بڵاوی كردەوە، لە نزیك مزگەوتی سەلام لە باشووری كەركووك دەنگی تەقە بیستراوە، بەپەلە هێزێكی زۆری پۆلیسی پێوەندیدار و پۆلیسی فریاكەوتن چوونەتە شوێنی رووداوەكە.

باس لەوەش كراوە، كاتێك هێزەكە گەیشتوونەتە شوێنەكە، بۆیان دەركەوتووە كە پێكدادان لە نێوان دوو لایەندا هەبووە، كە تێیدا چەكی جۆری كڵاشینكۆف بەكارهێنراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو هێزە شەش كەسیان گرتووە كە سەربازێكی سوپای عێراقی و خوێندكارێكی قۆناغی ناوەندییە و چوار كەسی تریشیان لەناو گیراوەكان هەیە، هەروەها ئەو شەش كەسە برین بە جەستەیان هەبووە، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

تا ئێستە هۆكاری شەڕەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە.


وشە - رامیار جەواد