سەدر داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات جەژنێكی تر زیاد بكات

:: PM:09:42:19/04/2024 ‌

سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی (ڕەوتی سەدری جاران) داوا دەكات كە بە یاسا ڕۆژی "الغدير الاغر" بكرێتە پشوو و جەژنی هەموو عێراقییەكان.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی نیسان، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X داوای كرد، زوو پەرلەمان یاسایەك دەربكات كە بە فەرمانی هەموو گەلی عێراق بە هەموو نەتەوەكانییەوە ڕۆژی 18ی زولحەجە بكرێتە پشووی فەرمی و جەژنی موسڵمانان.

دەشڵێت، هەموو ئەوانەی بڕوایان بە مرۆڤایەتی و چاكە و دادپەروەرییە، دەبێت ڕەچاوی بكەن، هەروەها داوا لە ڕەوتەكەی خۆم دەكەم پشتگیری ئەم بڕیارە بكەن بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، چونكە ئەمە سەركەوتنی ئایین و مەزەوەكەمان و بڕوا و نیشتمان و هەموو خۆشەویستانێكی دادپەروەری لە شیعە و سونە تێدایە بەرانبەر عەلی كوڕی ئەبوو تاڵب، میری موسڵمانان.

"الغدير الاغر" چییە؟
مەزەوی شیعە بڕوایان وایە، لە ڕۆژی 18ی زولحەجەدا پێغەمبەری ئیسلام لە گوتاری هەینیدا ئیمامی عەلی بۆ جێنشینی خۆی دەستنیشان كردووە، بەڵام بە "غەدر" و گەلەكۆمەكیی ئیمامی ئەبووبەكر و ئیمامی عومەر، نەیانهێشتووە ببێتە جێنشین و لەنێو خۆیاندا ئەبووبەكریان هەڵبژاردووە. 



وشە - عەبدوڵا عومەر