له بۆنه‌یه‌كدا له واشنتن له گه‌رمه‌ی تاوتوێكردنی بابه‌ته سیاسییه هه‌ستیاره‌كان، ئیما تسوركۆڤ خوشكی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ ئه‌و قوتابییه‌ی دكتۆرا كه به ڕه‌گه‌ز ئیسرائیلی بوو بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه هاتبووه عێراق و له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه گیرا، هێرشی توندی كرده سه‌ر سوودانی و گوتی، پێویسته شه‌رم له خۆت بكه‌یت كه هیچت نه‌كردووه بۆ ئازادكردنی خوشكه‌كه‌م و هیچیشت پێ ناكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی نیسان، ئیما تسوركۆڤ خوشكی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ سوودانی شه‌رمه‌زار كرد و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی خوشه‌كه‌كه‌ی
كرد، ئیما به ده‌نگی به‌رز به سوودانی گوت، تۆ هۆكاری ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌م ئازاد ناكرێت، چونكه هاوپه‌یمانه‌كانت گرتوویانه و تۆش هیچ ناكه‌یت بۆ ئازادكردنی و هیچت پێ ناكرێت، خۆت چاك ده‌زانیت خوشكه‌كه‌م بێ تاوانه، حكوومه‌ته‌كه‌ی تۆ پاره ده‌داته ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خوشكه‌كه‌میان له گرتووخانه به‌ند كردووه.
ده‌مێكه ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ گوتوویه‌تی، سوودانی له توانایدا هه‌یه ئازادی بكات، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه قوتابییه ئیسرائیلییه‌كه ئازاد بكرێت، تسوركۆڤ نیوه‌ی ڕووسییه و هه‌ڵگری پاسپۆرتی ڕووسیایه، بۆ هاتنه ناو عێراق پاسپۆرته ڕووسییه‌كه‌ی به‌كار هێناوه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ گرته‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێدا له گرتووخانه‌یه و داوای ئازادكردنی ده‌كات، هه‌روه‌ها له ژێر فشاردا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سیخوڕی بۆ ڕۆژئاوا كردووه.
به‌گوێره‌ی یاسا ئیسرائیلییه‌كان، جووه‌كان بۆیان نییه بچنه وڵاتی دوژمن، ئه‌گه‌ر پاسپۆرتی دووه‌میش به‌كار بهێنن، جوو بۆی نییه گه‌شت بۆ عێراق بكات، ئێسته چاره‌نووسی كچه‌كه نادیاره و سوودانی ده‌ڵێ، سه‌لامه‌تیی كچه‌كه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقدایه.
سوودانی شەرمەزار کرا
كاتێك خوشكی ئه‌لیزابێس له بۆنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تووڕه‌ییه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر سوودانی، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یانه‌وێ كچه‌كه دابنیشێنن، به‌ڵام پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی بۆنه‌كه ڕێگری له پاسه‌وانه‌كانی سوودانی ده‌كه‌ن كچه‌كه بێده‌نگ بكه‌ن.