هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له ژێر كاریگه‌ریی رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌ریان هه‌ڵدا، نرخی زێڕ و نه‌وت كه دوو به‌رهه‌می گرنگن له ئابووریی دنیا دابه‌زینیان تۆمار كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وت به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رووداوی ناوچه‌یی و جیهانی له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بوو، به‌ڵام دواجار به نزمترین نرخی له‌م مانگه‌دا داخرا.
وه‌ك ئاشكرایه نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو له ژێر كاریگه‌ریی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و له ناوه‌ڕاستی هه‌فته دابه‌زییه‌وه، له دواین رۆژی ههفتهبازاڕهكه دیسان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و ئێواره‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زییه‌وه. دواین ده‌ره‌نجامی بازاڕ دابه‌زین بوو كه پێوه‌ندیی به هێوربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه بوو رووی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، مه‌ترسیی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ره‌وییه‌وه و ئێسته‌یش كه بازاڕی بۆرسه كراوه‌ته‌وه، هه‌مان فاكته‌ر به‌هێزه، بۆیه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 91 دۆلار، له كۆتایی هه‌فته‌كه به 87 دۆلار و 15 سه‌نت داخرا و ئێسته‌یش دوای چه‌ند سه‌عات له كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه، به 86 دۆلار و 24 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش بۆ 81 دۆلار و 20 سه‌نت دابه‌زی.
له ئه‌مه‌ریكاش قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌و وڵاته كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه
به‌ده‌ر له پرسی شه‌ڕ و ئاڵۆزیی سه‌ربازی، گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌گه‌ڕایه‌وه. له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌شه‌ی چالاكییه پیشه‌سازییه‌كانی چین، هۆكار بوو له‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام دواین زانیارییه‌كان باس له پاشه‌كشه‌ی بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازی كه‌م ببێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له ئه‌مه‌ریكاش قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌و وڵاته كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له سه‌رووی ئه‌و قهبارهیهیه كه پێشتر چاودێرانی بازاڕ پێشبینییان كردبوو.
جێی باسه نرخی زێڕیش به هه‌مان هۆكار كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا دابه‌زیوه. نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێر له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رزترین نرخی به درێژایی مێژوو تۆمار كرد و گه‌یشته دوو هه‌زار و 430 دۆلار، به‌ڵام ئێسته به دوو هه‌زار و 365 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
زێڕ له‌و كاڵا گرنگانه‌یه كه شه‌ڕ و ئاڵۆزی و جه‌نگ نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه و له كاتی گه‌شانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و ئاشتی و ئارامیشدا، نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.