به‌هۆی شكستهێنان له ئاشكراكردنی پێشوه‌خته‌ی پلانی حه‌ماس بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئاهارۆن هالیڤا سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ئاهارۆن یه‌كه‌مین گه‌وره به‌رپرسی ئیسرائیلییه له دوای هێرشی حه‌ماسه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان ئاهارۆن هالیڤا
ڕای گه‌یاند، "له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌وه به‌رپرسیارێتیم هه‌ڵگرتووه و نه‌ده‌بوو ئاگامان له پلانی حه‌ماس بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل نه‌بێت"، دوا به دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی، سوپای ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داواكاری به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیلی په‌سند كرد.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 هێرشێكی كوشنده‌ی كرده سه‌ر ئیسرائیل و هه‌زار و 200 كه‌سی كوشت و زیاتر له 240 كه‌سی به دیل گرت، له ناوخۆی ئیسرائیل گله‌یی كه‌وته سه‌ر به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئیسرائیل و ئێسته سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رپرسی باڵای ئیسرائیل به‌هۆی شكستیان له ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.