ئاژانسی رزگاركاری مالیزی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، له پێكدادانی دوو هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له كاتی راهێناندا، هه‌ردوو تیمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كه 10 كه‌س بوون، سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه گه‌وره‌كانی مالیزیا و ئاژانسی رزگاركاری مالیزی، گیان له‌ده‌ستدانی 10 سه‌ربازیان راگه‌یاند كه به‌هۆی پێكدادانی هه‌ردوو هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه بووه.
سهێمی محه‌مه‌د سوهێل كه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه گه‌وره‌كانه له ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه و رزگاركه‌ر، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه زیاتر روونی كرده‌وه، هه‌ردوو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له كاتی مه‌شقدا بوون. تیمه‌كانی ته‌ندروستییان پێیان راگه‌یاندوون كه هه‌ردوو تیمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان، 10 كه‌س بوون و سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست داوه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌یش ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه رووداوی پێكدادانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان، له كاتی مه‌شق و نمایشی سه‌ربازیدا بوون، راهێنانهكهیش به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 90 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هێزی ده‌ریاوانیی شاهانه‌ی مالیزی بووه.