بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیاد كرد

:: PM:02:28:23/04/2024 ‌
بانكی ناوەندی عێراق، خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات و دۆلاری كاشیش بۆ بازاڕی ناوخۆ زیادی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی نیسان، بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 282 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بڕی نەختینەی دۆلاریش بەرزترە لە چەند رۆژی رابردوو كە گۆڕانكاریی تێدایە.

بانكی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەبازاڕی دۆلاری بڵاو كردەوە و بەگوێرەی خشتەكە، 282 ملیۆن و 624 هەزار و 465 دۆلاری فرۆشتووە.

لەو بڕەش 257 ملیۆن و 194 هەزار و 465 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانی بووە، 25 ملیۆن و 430 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق، لە نێوان 147 هەزار و 100 دینار بۆ 147 هەزار و 200 دیناردایە.



وشە - رامیار جەواد