به‌مدواییه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد، پاشان چووه هه‌ولێر و چاوی به به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان لێكتێگه‌یشتنێك كراوه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ''ڕێی گه‌شه‌پێدان'' كه له فاوه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به به‌غدا و سامه‌ڕادا درێژ ده‌بێته‌وه بۆ مووسڵ و توركیا، به‌ڵام پرسیاره‌كه بریتییه له‌وه‌ی ئایا پڕۆژه‌كه سه‌ر ده‌گرێت؟
به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی ''
كارنیگی'' بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چه‌ند ئاسته‌نگێك له به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌ی عێراقدایه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕێی گه‌شه‌پێدان كارێكی سه‌خته، یه‌كه‌مین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پڕۆژه‌كه بریتییه له‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌ی له عێراقدا هه‌یه، عێراق له ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه پڕۆژه‌یه‌كی گونجاو جێبه‌جێ بكات كه ببێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌كه، هۆكاره سهرهتاییهكهیشی بریتییه له خراپ مامه‌ڵه‌كردن به داهاته‌وه، یان به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ پڕۆژه‌كان دیاری ده‌كرێت.
نه‌بوونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی قۆناغه جیاجیاكانی پڕۆژه‌كه، یه‌كێكی تره له‌و خاڵانه‌ی كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی نائومێدی له به‌رانبه‌ر دروستكردن و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه، یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی عێراق، بریتییه له نه‌بوونی توانای به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه گه‌وره‌یه.
ناجێگیری سیاسی و تەناهی ڕێگرە لە سەرخستنی پڕۆژەکە
دووه‌م سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م عێراقدا بریتییه له ناجێگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاشكرایه له عێراق چه‌ندان گرووپی چه‌كدار هه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسادان، له ئه‌گه‌ری دڵشكاندنی هه‌ركام له‌و گرووپانه، ئه‌وا ده‌توانن سه‌رئێشه بۆ پڕۆژه‌كه دروست بكه‌ن و په‌كی بخه‌ن، ئه‌و گرووپانه سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا جیهانییه‌كان په‌شیمان ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی پاره‌ی خۆیان ههڵبڕێژنه ناو پڕۆژه‌كه، به‌مه‌یش عێراق توانای ئه‌وه‌ی نابێت به تاقه باڵێكه‌وه پڕۆژه‌كه ته‌واو بكات.
بوونی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه
سێیه‌مین كێشه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له بوونی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی به‌هێز له ناوچه‌كه، كه ڕكابه‌ری پڕۆژه‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانییه‌وه پێشكه‌ش كراون، له‌و پڕۆژانه بریتین له هه‌ریه‌كه له ڕێی ئاوریشمی چین و پڕۆژه‌ی به‌هاراتی هیندستان و پڕۆژه‌ی ڕێی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێی خۆیانه‌وه ئاسیا و ناوچه‌كه به ئه‌وروپاوه ببه‌سترێته‌وه، بۆیه قورسه عێراق بتوانێ دڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕازی بكات و پڕۆژه‌ی ڕێی گه‌شه‌پێدان سه‌ربخات.
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه، ئه‌وا ئابووری عێراق بووژانه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ده‌بێته ناوه‌ندی بازرگانی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك له نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها له‌و ڕێیه‌وه عێراق خۆی ده‌رباز ده‌كات له‌وه‌ی ئابووری خۆی ته‌نیا به نه‌وت و وزه‌وه به‌ند بكات، به‌مه‌یش ئابوورییه‌كه‌ی له ئابوورییه‌كی پشتبه‌ستوو به نه‌وته‌وه، ده‌گۆڕێت بۆ ئابوورییه‌كی فره‌چه‌شنه‌ی بازرگانی.
به‌ڵام لایه‌نی نه‌رێنی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له زویربوونی هه‌ریه‌ك له ئێران و چین له عێراق، هیچ كام له‌و دوو ده‌وڵه‌ته نایانه‌وێ عێراق هه‌ستێت به به‌ستنه‌وه‌ی ئاسیا به ئه‌وروپاوه، ده‌یانه‌وێت خۆیان خاوه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه بن.