میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی چیچان تووشی نه‌خۆشییه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش وای له كرێملین كردووه بیر له جێگره‌وه‌ی بۆ داهاتوو بكاته‌وه تا ناوچه‌ی چیچان به سه‌قامگیری بمێنێته‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دۆخی ته‌ندروستیی ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ سه‌رۆكی چیچان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و مه‌ترسیی مردن لێ نزیك بووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی رووسیا ئێسته بیر له جێگره‌وه‌ی قه‌دیرۆڤ ده‌كاته‌وه كه له داهاتوودا ناوچه‌ی چیچان به سه‌قامگیری بمێنێتـه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ رۆژنامه‌ی "نۆڤایا گازیتا ئه‌وروپا" باسیان له‌وه كردووه، قه‌دیرۆڤ له ساڵی 2019وه تووشی هه‌وكردنێكی زۆر توندی په‌نكریاس بووه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووه‌وه دۆخه‌كه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، گومان ده‌كرێ تووشی وه‌ستانی گورچینهكانی بێت، جیا له كێشه‌ی سییه‌كانی.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه به درۆ بخرێنه‌وه، له رێی تیلیگرامی قهدیرۆڤهوه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بووه‌ته‌وه، خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له پایه‌ته‌ختی چیچان، به‌ڵام له‌وێ به لاوازی ده‌رده‌كه‌وێت و هاوكات ناتوانێ به‌باشی قسه بكات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه یه‌ك له كه‌سه نزیكه‌كانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت قه‌دیرۆڤ خه‌ریكی وه‌رزشكردنه، به‌ڵام كێشی زۆر سووك هه‌ڵده‌گرێ كه پێشتر ئاسنی قورسی هه‌ڵده‌گرت.
هاوكات دمێتری بیسكۆڤ گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا، له سێپتێمبه‌ری 2023دا رای گه‌یاندبوو، كرێملین هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی نه‌خۆشیی ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ سه‌رۆكی چیچان نییه، ئه‌و باشه و خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیه‌تی.