وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو بۆ بازرگانیكردن به مرۆڤ، توانیان باندێكی شه‌ش كه‌سی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه بازرگانییان به مرۆڤ كردووه، ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو بۆ بازرگانیكردن به مرۆڤ، بانێكی شه‌ش كه‌سییان گرتووه كه ژنیشیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وان له به‌غدا ئافره‌تان بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی به‌كار دێنن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كاتێك زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه، تیمێكی هه‌واڵگرییان ئاماده كردووه و له نزیكه‌وه چاودێریی بانده‌كه‌یان كردووه، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون له زانیارییه‌كان، ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی دادوه‌رییان وه‌رگرتووه بۆ گرتنیان، بۆیه له كاتی كرده بهدرهوشتییهكهیان سه‌رجه‌میان گرتوون كه شه‌ش كه‌سن.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌گه‌ڵ گرتنی تاوانباره‌كان، چه‌ند ئافره‌تێكیان گرتووه كه بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی به‌كار هێنراون به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی مادی. له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه، بۆیه راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیدار كراون بۆ سزادانیان.