به‌هۆی لافاوه گه‌وره‌كه‌ی ئیمارات، چه‌ند كه‌سێكی كه‌م تووشی نه‌خۆشی بوون، ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی ئاوی لافاوه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوی ماڵان، دووچاری نه‌خۆشی سه‌خت بوون، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئیمارات ده‌ڵێ، حه‌ڵه‌ته‌كه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی ئاوه‌وه بووه و نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ئاشكرای كرد، چه‌ند حه‌ڵه‌تێك ده‌ركه‌وتووه تێیدا خه‌ڵكی ئیمارات به‌هۆی لافاوه‌وه تووشی نه‌خۆشی بوون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه دووچاری حه‌ڵه‌تی جۆراوجۆر بوونه‌ته‌وه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه، به‌ڵام دگوترێت ژماره‌یان كه‌مه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
لافاوەکەی ئەم دواییە گەورەترین لافا بووە لە کەنداو
به وردی باسی له‌وه نه‌كراوه ئاوی ماڵان تێكه‌ڵ به چ ئاوێك بووه، یان ئاوی لافاوه‌كه ڕژاوه‌ته كوێوه، تا وای له خه‌ڵك كردووه دووچاری نه‌خۆشی ببن.
له ڕۆژی 16ی نیسان، لافاوێكی گه‌وره له ئیمارات ڕووی دا، بۆ یه‌كه‌من جار لافاوێك به‌و شێوازه گه‌وره‌یه به‌رۆكی وڵاتێكی كه‌نداو بگرێت، له لافاوه‌كه‌ی ئیمارات چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ئێسته‌ش به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی لافاوه‌كه و تێكه‌ڵبوونی ئاوه‌وه، چه‌ند كه‌سێك تووشی دۆخێكی ته‌ندروستی ناله‌بار بوون.