پسپۆڕێكی بواری نه‌وت و کانزا‌کان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێ بكاته‌وه ئابووریی كوردستان به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات و چه‌ندان سوود و قازانجی تر بۆ هه‌رێم مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئێسته یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ست پێ بكاته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوویشدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندبوو، هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستاندا نه‌ماوه و ئه‌و بابه‌ته چیتر بیانوو هه‌ڵناگرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، سه‌ربه‌رز تاهیر پسپۆڕی بواری نه‌وت و كانزاكان، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێك له سووده گه‌وره‌كانی دووباره ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان مانه‌وه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی كێلگه‌ی نه‌وتی تر و په‌ره‌پێدانی بیره نه‌وتییه‌كانه، كه ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وه‌یه رۆح و گیان بكه‌یته‌وه به به‌ری بازاڕی ناوخۆیی و ئابووریی نه‌وت له كوردستان دا.
زیاتر گوتی، زۆرێك له ده‌ستی كاری ناوخۆی كوردستان له ئه‌ندازیاران و پسپۆڕانی بواری نه‌وت ئێستە بێكارن، بۆیه به دڵنیاییه‌وه به دووباره ره‌وانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ده‌رفه‌تی تر ده‌دات به ژیانه‌وه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وت، به‌ڵام پێشكه‌وتنی تری كوردستان به‌هۆی نه‌وته‌وه نه‌وه‌ستاوه.
روونی كرده‌وه، هه‌ر رۆژێك كه نه‌وت ناڕوات و هه‌نارده ناكرێت، کوردستان نزیكه‌ی 33 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات، كه ئه‌مه زۆر كارێكی خراپه و رێگره له پێشكه‌وتنی كوردستان له رووی ئابوورییه‌وه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د