ڕێبەر ئەحمەد: پڕۆژەی دڵنیایی بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییانە

:: PM:12:05:05/05/2024 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە یەكەمین كۆنفرانسی كەرتی دڵنیایی وەزارەتی دارایی و ئابووری رای گەیاند، پڕۆژەی دڵنیایی پڕۆژەیەكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە هاوبەشیی كەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئایار، لە چوارچێوەی یەكەمین كۆنفرانسی كەرتی دڵنیایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، كەرتی دڵنیایی خزمەت بە هاووڵاتییان دەكات تا سەروماڵیان پارێزراو بێت، ئەو پڕۆژەیە ڕێكخستنێكی تری داراییە لە نێوان حكوومەت و هاووڵاتییان لە ڕێی كەرتی تایبەتەوە.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە كرد، كەرتی دڵنیایی پێویستی بە بووژانەوەی كەرتی بانكیی هەیە، چونكە یەكێكە لەو سێكتەرەكانی كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، زۆر بە گرنگیی كاری لەسەر دەكات.

 وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە كرد، پڕۆژەی هەژماری من، یەكێكە لە بەرنامە و پڕۆژە هەرە پێشكەوتووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە پەرە بە خزمەتگوزارییەكانی بانكیی لە هەرێمی كوردستان دەدات.



وشە - سۆران عەزیز