ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستی داوه‌ته سووتاندنى باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى سووریا و سوتاندنى ئاڵاى كوردستان و كارى ناڕه‌وا به‌رانبه‌ر به كوردانى رۆژئاوا و به‌هۆیه‌وه دۆخێكى خراپى دروست كردووه، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكى خۆسه‌پێن كار ده‌كات و دیكتاتۆرانه ره‌فتار ده‌كات.
كاره‌كانى په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان جگه له‌وه‌ى زیانگه‌یاندنه به كوردى ناوچه‌كه و هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، هاوكات دژایه‌تى ته‌واوى رۆڵه‌كانى كورده. په‌كه‌كه له‌برى ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به میلیشیاكان و توركیا بوه‌ستێته‌وه، به‌رانبه‌ر به كورده‌كان كارى ناڕه‌وا ده‌كات، زیان به گه‌لى كورد ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ى نه‌یاران و دوژمنانى كوردسان نه‌یانكردووه و پێیان نه‌كراوه به‌رانبه‌ر به كورد، په‌كه‌كه ده‌یكات.
لاى خۆیه‌وه كاوه ئازیزى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كوردى سووریا به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه سیاسه‌تێكى دوژمنكارانه‌ى به‌رانبه‌ر به كوردى رۆژئاوا هه‌یه، كاره‌كانى په‌كه‌كه له دژى په‌ده‌كه‌سه و ئه‌نه‌كه‌سه و پارته كوردییه‌كانى تر رێگه خۆشكردنه بۆ كارى براكوژى، له راستیدا په‌كه‌كه هه‌ر خۆى به‌دواى ئه‌وه‌وه‌یه كه براكوژى ئه‌نجام بدا، چونكه ناوه‌ڕۆك و به‌رنامه‌ى په‌كه‌كه دژایه‌تیكردنى كورده، هیچ هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یی نییه و خۆشى بووه‌ته هۆكارى تێكدانى نێوماڵى كورد.
باسى له‌وه‌شكرد، په‌كه‌كه كار ده‌كات بۆ شێواندنى سیمبۆڵى كوردستان، سوتاندنى ئاڵاى كوردستان واته دژایه‌تیكردنى كورد کە له هه‌ر ناوچه‌یه‌كه، گوایە ئه‌وانه خۆیان به كورد ده‌زانن و خه‌باتیش بۆ كورد ده‌كه‌ن، ئاڵا مافى هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، كه‌واته كاره‌كه‌ى په‌كه‌كه به ته‌واوی دژایه‌تیكردنى كورده، چونكه ئاڵا ئاڵاى كوردستانه، ئاڵاى نه‌ته‌وه‌ى كورده، هێماى نه‌ته‌وه‌ى كورده، هێماى خوێن و خه‌بات و شه‌هیدانى كورده، له‌سه‌ر ده‌ستى كورد دروستبووه، ئەم کارە خزمه‌ت كردنه به دوژمن.
زیاتر گوتى، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه كردى به دوژمنانى كورد و نه‌یارانى كورد و كوردستان نه‌كراوه، په‌كه‌كه خۆخۆره‌یه بۆ كورد، په‌كه‌كه ده‌ردى كورده، دژى هه‌موو بنه‌ماكانى ئازادى و دیموكراسییه، ئه‌وه‌تا په‌كه‌كه ته‌نها رۆژئاواى كوردستانى به‌ده‌سته به‌و جۆره مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌مه ئه‌جێنداى ده‌ره‌كییه په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به كوردى ناوچه‌كه ده‌یكات، په‌كه‌كه بۆچى ناچێت رووبه‌ڕووى ئه‌وانه بوه‌ستێته‌وه كه ناوچه‌كه‌یان تێكداوه، په‌كه‌كه ده‌ركه‌وت هه‌ر خۆى هۆكارى ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌كه‌یه.
ئارام عه‌باس، چاودێرى سیاسى به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هه‌بێت، دۆخێكى ناسه‌قامگیر و نائاسایی و پشێوى له‌وێیه، ئه‌وه چه‌ندان ساڵیشه ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆخه له هه‌رێمى كوردستان دروستبكه‌ن به‌ڵام رێگه نه‌دراوه بۆیان بچێته سه‌ر، په‌كه‌كه ده‌یەوێت له هه‌ر شوێنێك بن ئه‌وانى تر دواى بكه‌ون، رۆژئاوایان وێران كردووه، ژیانى خه‌ڵكیان تێكداوه، هیچ شتێكیان به‌سه‌ر شته‌وه نه‌هێشتووه، په‌كه‌كه سیاسه‌تێكى دوژمنكارانه‌ى به‌رانبه‌ر به كورد هه‌یه، ئه‌وه‌تا له رۆژئاواى كوردستان به هه‌موو دارده‌سته و رێكخراوه‌كانى و نزیكه‌كانى ئه‌نجامى ده‌دات.
هیوا ره‌شید، رۆشنبیر و چالاكى سیاسى به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه هه‌موو سنوورێكى تێپه‌ڕاندووه و به ته‌واوی خۆى بۆ دژایه‌تیكردنى كورد یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، له‌ولاوه به ناوى كوردایه‌تى رۆڵه‌ى هه‌ژارى كورد به‌كوشت ده‌دات خۆشى هه‌موو دژایه‌تییه‌كى كوردى راگه‌یاندووه، په‌كه‌كه نابێت ئه‌وه‌ى لێ قه‌بوڵ بكرێت، بووه‌ته هۆكارى ئاڵۆزى له رۆژئاوا، به‌هۆى ئه‌وانەوە خه‌ڵك ژیانى وێران بووه، په‌كه‌كه له ئه‌سڵدا بۆ ئه‌وه دروست بووه كه له كورد بدات و كارى دوژمنان ته‌واو بكات، هه‌ر خۆشیان خاوه‌نى خۆیان نین چونكه هه‌ركات فەرمانیان به‌سه‌ردا كرا؛ ده‌بێت جێبه‌جێى بكه‌ن، كاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه دژى كورد كار بكه‌ن، ئه‌وان بۆ ئه‌وه دروست بوون كورد به هیچ نه‌گات.
وشه/ تایبه‌ت