مەترسیدارترین بازرگانى مادەى هۆشبەر گیرا

:: PM:02:18:26/04/2024 ‌
پۆلیسى بەسڕە راى گەیاند، مەترسیدارترین بازرگانى مادەى هۆشبەریان گرتووە کە بڕێکى زۆر لە مادەى هۆشبەرى لە دەست گیراوە.

ئەمڕۆ هەینى 26ى نیسانى 2024، لەتیف عەبدولرەزا سەعد بەڕێوەبەرى پۆلیسى بڵاوى کردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگرى لەبارەى شوێنى تۆمەتبار، تیمێکیان لە بەشی کۆنتڕۆڵکردنى مادەى هۆشبەرەکان توانیویانە بازرگانێکى مادە هۆشبەرەکان بگرن کە بڕى یەک
کیلۆ کریستاڵى لە دەستدا بووە.

ئاماژەى کردووە، تۆمەتبارەکە رەوانەى بەردەم دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی لە بەرانبەریدا.



وشە - رزگار خدر