هاكان فیدان: دۆستایەتی كوردستان بۆ توركیا زۆر گرنگە

:: PM:04:15:26/04/2024 ‌
وەزیری دەرەوەی توركیا رای گەیاند، لە سەردانەكەیان بۆ هەولێر، ئەردۆغانی سەركۆماری توركیا پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە و ئاماژەیشی دا كە دۆستایەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا زۆر گرنگە. 

ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسانی 2024، هاكان فیدانی وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لە سەردانەكەیاندا بۆ هەولێر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆمار توركیا پاڵپشتی خۆی بۆ كوردستان دووپات كردووەتەوە. 

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەیش دا، كە دۆستایەتی و دراوسێیەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا زۆر گرنگە. 

جێگەی باسە 22ی نیسانی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێكی باڵای حكوومەتەكەی گەیشتنە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا و دواتریش لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەیان ئەنجام دا و بە سەردانێكی مێژوویی دانرا، چونكە یەكەم جارە سەركۆماری توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.


وشە - پۆڵا مەحموود