حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، هێرشیان كرده سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگرێكی به‌ریتانی و پاشان به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌شیان له ئه‌ستۆ گرت. له‌و سێ مووشه‌كه‌ی حووسییه‌كان ئاراسته‌یان كردووه، دوویان به‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتوون و سێنتكام ده‌ڵێ دوو كه‌شتی كراونه‌ته ئامانج و هه‌ندێك زیانی پێ گه‌یاندوون.
ئاژانسی بازرگانیی كه‌شتییه‌كانی به‌ریتانیا كه به UKMTO ناسراوه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس رای گه‌یاند، كه‌شتییه‌كیان به دوو مووشه‌كی حووسییه‌كان زیانی به‌ركه‌وتووه. ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه هێرشه‌كه له باكوری رۆژئاوای به‌نده‌ری موخای یه‌مه‌ن رووی داوه.
كه‌شتییه‌كه به ئاڵای په‌ناما سووڕاوه‌ته‌وه و به‌گوته‌ی كۆمپانیایه‌كی ته‌ناهی، پێشتر كه‌شتییه‌كه هی به‌ریتانیا بووه، به‌ڵام ئێسته خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی گۆڕاوه. كه‌شتییه‌كه له رووسیاوه به‌ره‌و هیندستان رۆیشتووه.
یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و گوتی، هێزه‌كانیان توانیویانه كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی له ده‌ریای سوور بكه‌نه ئامانج.
كه‌شتیی یه‌كه‌م هی به‌ریتانیا بووه و كه‌شتیی دووه‌میش زیانێكی زۆر كه‌می به‌ركه‌وتووه و درێژه‌ی به گه‌شته‌كه‌ی داوه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، له‌لایه‌كی تره‌وه سێنتكام كه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقایه رای گه‌یاند، جگه له‌و كه‌شتییه به‌ریتانییه، كه‌شتییه‌كی تر به ناوی ''ئێم وی مایشا'' كراوه‌ته ئامانج. به‌گوته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌شتیی یه‌كه‌م هی به‌ریتانیا بووه و كه‌شتیی دووه‌میش زیانێكی زۆر كه‌می به‌ركه‌وتووه و درێژه‌ی به گه‌شته‌كه‌ی داوه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌و گورزه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند مانگی رابردوودا كردیانه سه‌ر حووسییه‌كان و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یاندن، ژماره‌ی هێرشه‌كانیان كه‌می كردبوو.
حووسییه‌كان به پاڵپشتیی ئێران و به ناوی یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینییه‌كان، ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریی زۆر خراپیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌كێك له گرنگترین رێڕه‌وه بازرگانییه‌كانی دنیا.