زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی دنیا بۆ كاری خێرخوازی، ئاماده‌ن جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌له‌كانیان له خانه‌كانی زیادكردن بفرۆشن، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی ملیۆنان هه‌وادارن و ئاماده‌ن بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كه‌لوپه‌له‌كانیان، پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكه‌ن و له‌لای خۆیان بیانپارێزن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" له راپۆرتێكدا ئاماژه به فرۆشتنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له كه‌لوپه‌له‌كانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، تێیدا مه‌به‌ستیانه به فرۆشتنیان، كاری خێرخوازی بكه‌ن. له‌ناویاندا ئاماژه به هونه‌رمه‌ندان لوبلوبه، فیفی عه‌بدۆ، كه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌لیسا، ئه‌حمه‌د حیلمی زۆری تر كراوه.
فیفی عه‌بدۆ یه‌ك له‌و ئه‌ستێرانه‌یه كه وه‌ك سه‌ماكار و ئه‌كته‌ر زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، ئه‌و عه‌بایه‌كی سپیی هه‌یه كه له شانۆگهییهكدا به‌كاری هێناوه، به‌مدواییه له زیادكردنێكدا ئه‌و عه‌بایه‌ی نمایش كرد و به 100 هه‌زار دۆلار هاته فرۆشتن، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی كرده خه‌ڵات بۆ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
ئهلیسایش كه گۆرانیبێژێكی ناوداری دنیای عه‌ره‌بییه، كراسێكی كه ئاهه‌نگێكی ئه‌مه‌ریكادا پۆشیبووی، له خانه‌یه‌كی زیادكردندا نمایشی كردووه و پێشبینی ده‌كرێ به‌هاكه‌ی بگاته 25 هه‌زار دۆلار، بۆ ئه‌وه‌یش پارههكهی ده‌كاته هاوكاری بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی.
ئه‌حمه‌د حیلمی كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری سینه‌مای عه‌ره‌بییه، كاتژمێرێكی ده‌ستی كه له فیلمی "هه‌نگوینی ئه‌سوه‌د" به‌كاری هێناوه، كاتژمێره‌كه‌ی له خانه‌یه‌كی زیادكردندا نمایش كردووه و پێشبینی ده‌كرێ به‌هاكه‌ی بگاته 20 هه‌زار دۆلار، بڕه پاره‌كه‌یش ده‌كاته هاوكاری بۆ دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان.
كه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی ناوداری سینه‌مای عه‌ره‌بییه، تهربووشێكی كه له فیلمی "كیره و جن" به‌كاری هێناوه، هاوكات شاڵێكی كه له فیلمی "ماڵی رووبی" به‌كاری هێناوه، بۆ فرۆشتن له خانه‌یه‌كی زیادكردندا نمایشی كردوون، پێشبینی ده‌كرێ به‌هاكه‌یان بگاته 60 هه‌زار دۆلار، ئه‌و پاره‌یه‌یش ده‌كاته هاوكاری بۆ دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان. "ته‌ربووش" جۆرێكه له كڵاو كه له ساڵانی چله‌كان تا شه‌سته‌كان به‌كار هێنراوه و ئێسته ئه‌و مۆدێله به‌سه‌رچووه.
هاوكات لوبلوبهی ئه‌كته‌ریش كراسێكی له خانه‌یه‌كی زیادكردندا نمایش كردووه بۆ فرۆشتن. هه‌روه‌ها هاوسه‌ری جۆرج سیدهه‌م ئه‌كته‌ری كۆچكردوو، كڵاوێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ فرۆشتن نمایش كردووه كه له شانۆگهییهكدا به‌كاری هێناوه. جیهان حوسنیش كه ده‌كاته خوشكی سوعاد حوسنیش كۆچكردوو كه له سینه‌مای عه‌ره‌بیدا به "سه‌ندریلا" ناو ده‌برێت، پێڵاوێكی سوعاد حوسنی بۆ فرۆشتن نمایش كردووه.
هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پارچه‌یه‌ك له كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ فرۆشتن له خانه‌كانی زیادكردندا نمایش كردووه، مه‌به‌ستیان بووه هاوكاریی دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان بكه‌ن.