لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌داته ئه‌وروپا و ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر لێ بگه‌ڕێن پوتین بێته ناو ئۆكراینا، ئه‌وا سێبه‌ره‌كه‌ی پوتین باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌وروپادا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27 نیسان، لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا
ڕای گه‌یاند، پێویسته ڕێگریی له به‌ره‌وپێشچوون و له‌شكركێشییه‌كانی سوپای ڕووسیا له ئۆكراینا بگیرێت و هۆشداری دایه هه‌موو وڵاته ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌گه‌ر پوتین پێ بخاته كیێڤ، ئه‌وا سێبه‌ره‌كه‌ی باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌وروپادا ده‌كێشێت.
ئۆستن ده‌ڵێ، پوتین پێی وابوو ده‌توانێت به ئاسانترین شێوه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆكراینادا بگرێت، ئێسته ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ڕووسیا پێی سه‌یره ئۆكراینییه‌كان به‌رگریی له دیموكراسییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن.
F-16 دەدرێتە ئۆکراینا
له‌باره‌ی دابینكردنی فڕۆكه‌ی F-16 وه ئۆستن ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-16 به فڕۆكه‌وانی جه‌نگی و لێ هاتووه‌وه، ده‌گه‌یه‌نینه ئۆكراینا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی مۆسكۆ.
ماوه‌ی دوو ساڵه شه‌ڕی ئۆكراینا درێژه‌ی هه‌یه، به‌مدواییه ئه‌مه‌ریكا بڕی 61 ملیار دۆلاری ته‌رخان كرد بۆ به‌هێزكردنی سوپای ئۆكراینا و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕووسیا، ئێسته ئه‌مه‌ریكا داوا له ئه‌وروپا ده‌كات هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هاوكاریكردنی ئۆكراینا.