ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری چوار سه‌رچاوه‌ی ناوچه‌یی و دوو سه‌رچاوه له ناوخۆی ئێران، به به‌ڵگه ئاشكرای كردووه كه سوپای پاسداران له نزیكه‌وه له یه‌مه‌ن به پلان و به‌رنامه، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌كاته ئامانج و ئه‌گه‌ر پێشتر له دووره‌وه پاڵپشتی بكردایه، ئه‌مجاره خۆی به‌شداره.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران درۆنی پێشكه‌وتوو، مووشه‌كی كڕووزی دژه‌كه‌شتی و مووشه‌كی بالیستیكی خستووه‌ته خزمه‌تی حووسییه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه سوپای پاسداران رۆژانه زۆر به وردی زانیاری له‌باره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌شتییانه، ده‌ده‌نه حووسییه‌كان كه به ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن و ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌شتییانه‌ش بۆ ئیسرائیل ده‌چن یان له ئیسرائیله‌وه هاتوون.
جێی باسه له 24 سه‌عاتی رابردوودا، حووسییه‌كان دوو جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كان و به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌شیان له ئه‌ستۆ گرتووه.
درۆنی پێشكه‌وتوو، مووشه‌كی كڕووزی دژه‌كه‌شتی و مووشه‌كی بالیستیكی خستووه‌ته خزمه‌تی حووسییه‌كانه‌وه
ئاژانسی بازرگانیی كه‌شتییه‌كانی به‌ریتانیا كه به UKMTO ناسراوه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس رای گه‌یاند، كه‌شتییه‌كیان به دوو مووشه‌كی حووسییه‌كان زیانی به‌ركه‌وتووه. ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه هێرشه‌كه له باكوری رۆژئاوای به‌نده‌ری موخای یه‌مه‌ن رووی داوه.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، سێنتكام كه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقایه رای گه‌یاندبوو، جگه له‌و كه‌شتییه به‌ریتانییه، كه‌شتییه‌كی تر به ناوی ''ئێم وی مایشا'' كراوه‌ته ئامانج. به‌گوته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، كه‌شتیی یه‌كه‌م هی به‌ریتانیا بووه و كه‌شتیی دووه‌میش زیانێكی زۆر كه‌می به‌ركه‌وتووه و درێژه‌ی به گه‌شته‌كه‌ی داوه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌و گورزه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند مانگی رابردوودا كردیانه سه‌ر حووسییه‌كان و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یاندن، ژماره‌ی هێرشه‌كانیان كه‌می كردبوو. حووسییه‌كان به پاڵپشتیی ئێران و به ناوی یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینییه‌كان، ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریی زۆر خراپیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌كێك له گرنگترین رێڕه‌وه بازرگانییه‌كانی دنیا.
جێی باسه سوپای پاسداران له دوای هێوربوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی خه‌ریك بوو له نێوان تاران و ته‌لئه‌بیب هه‌ڵگیرسێت، له یه‌مه‌نه‌وه خه‌ریكن درێژه به چالاكییه‌كانیان دژی ئیسرائیل و رۆژئاوا ده‌ده‌ن.