لە هەولێر ئاگر كەوتەوە و ژنێك گیانی لە دەست دا

:: PM:02:08:28/04/2024 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گردە رەشەی هەولێر، ئاگرێك كەوتەوە بەهۆیەوە ژنێكی تەمەن 22 ساڵ سووتا و گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی نیسان، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، بەهۆی سووتانی ماڵێك ژنێك گیانی لە دەست دا.

ئەوەیش زانراوە، دوای كەوتنەوەی ئاگرێك لە ماڵێك لە گردە ڕەشەی گەورە، بەهۆیەوە ژنێك گیانی لە دەست دا كە لە دایكبووی ساڵی 2002 بوو.



وشە - رامیار جەواد