به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رای گه‌یاند، ئه‌وانه برنجی بایه‌عییان ساخته كردبوو، به توندی سزا ده‌درێن و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی نیسان، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، كڕین و فرۆشتن به برنج و ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك، كارێكی نایاساییه و هه‌ر كه‌س بیكات به توندی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و بازرگان و كه‌سانه‌ی برنجی بایه‌عی ده‌كڕن و ساخته‌ی ده‌كه‌ن و به برنجی تر ده‌یخه‌نه‌وه بازاڕ، ده‌چێته چوارچێوه‌ی فێڵی بازرگانی و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابووری ده‌ستیان به‌سه‌ر برنجێكی زۆر گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی هه‌رێم له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، برنجێكی زۆر گیراوه كه ساخته‌ی برنجی تر كراوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌توندی سزا ده‌درێن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا 50 تۆن برنجی به‌شه‌خۆراك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه خاوه‌نه‌كه‌ی ساخته‌ی كردبوو بۆ برنجی تر، به‌نیاز بووه به جۆری تر بیخاته بازاڕه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی