راپۆرتی دوو ناوه‌ندی گرنگی ئه‌ڵمانی ده‌یسه‌لمێنن، ئه‌ڵمانیا له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی 56% پێداویستییه‌كانی خۆی له وزه‌ی پاك دابین كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له‌و سێ مانگه‌دا 75 ملیار و 900 ملیۆن كیلۆوات له وزه‌ی پاك به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له ئه‌ڵمانیا وزه‌ی پاكیان لێ به‌رهه‌م هاتووه با، ئاو و تیشكی خۆر له‌خۆ ده‌گرن و پڕۆژه‌كانی پێوه‌ندیداریش مانگ به مانگ روویان له زیادبوونه.
به‌گشتی به‌راورد به ساڵی رابردوو، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به وزه‌ی پاك به رێژه‌ی 10% زیادی كردووه .
ته‌نیا تۆرباینه‌كانی با یه‌ك له‌سه‌ر چواری كاره‌بای هه‌موو ئه‌ڵمانیایان دابین كردووه به ته‌نیا 39 ملیار و 400 ملیۆن كیلۆوات له وزه‌ی با به‌رهه‌م هاتووه.
پشكی تۆرباینی ئاوی بریتییه له پێنج ملیار و 300 ملیۆن كیلۆوات و به‌راورد به ساڵی رابردوو 27% زیادی كردووه.
به‌راورد به ساڵی رابردوو 27% زیادی كردووه.
وێستگه‌كانی كاره‌بای پشتئه‌ستوور به تۆرباینی ئاو له ئه‌ڵمانیا 4%ی كۆی پێداویستیی ئه‌و وڵاته به كاره‌بایان دابین كردووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، كریستیان ئاندرێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌سازیی وزه و ئاوی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی وزه‌ی پاك ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌وان له هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دابینكردنی وزه‌ی پاك سه‌ركه‌وتوو بوون، له داهاتوودا ده‌خوازن ته‌واوی وزه‌كه بۆ ئه‌و شێوازه بگۆڕن.
له سه‌ره‌تای زستانی رابردوو ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه رای گه‌یاند، له ساڵی 2023 وڵاتانی دنیا توانیویانه به‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك به رێژه‌ی 50% به‌رز بكه‌نه‌وه.