به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌ی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له نزیك چه‌مچه‌ماڵ، كۆمپانیای دانه‌گاز له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌نده‌كانی، به‌رهه‌مهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه و بیر له رێكار و به‌ڕێوه‌بردنی نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا دانه‌گاز باسی رووداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كردووه كه هێرش كرایه سه‌ر كۆگه‌یه‌كی گاز و به‌هۆیه‌وه چوار كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و هه‌شتی تر بریندار بوون.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، كرێكاره‌كان خه‌ریكی كاری ئاسایی خۆیان بوون كه به درۆن هێرشیان كرایه سه‌ر، هێرشه‌كه‌شی به هێرشێكی تیرۆریستی هه‌ژمار كردووه.
بەگوێرەی
gulfnews كۆمپانیاكه وێڕای ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی و پرسه بۆ كه‌سوكاری قوربانییان، هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانی خواستووه و هه‌رچه‌نده زیانێكی كه‌م به‌ر دامه‌زراوه‌كه‌یان كه‌وتووه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كه‌م كردووه‌ته‌وه و ئامانجیانه سه‌لامه‌تیی كارمه‌نده‌كانیان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیاندا بێت.
له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، له پێوه‌ندی و گفتوگۆدان
هاوكات باسی له‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، له پێوه‌ندی و گفتوگۆدان و ده‌خوازن رێوشوێنی توندی ته‌ناهی بۆ پاراستنی كێڵگه‌كه و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه بگیرێته‌به‌ر، به‌رهه‌مهێنانی گاز به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌بوونی رێكاری سه‌لامه‌ت بۆ كارمه‌نده‌كان.
جێی باسه داناگاز له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای تر، له ساڵی 2007ه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی كردووه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2008 به‌رهه‌میان خسته بازاڕه‌وه و ساڵ به ساڵ په‌ره‌یان به به‌رهه‌مهێنان داوه. زۆربه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به به‌رهه‌می گازی كۆرمۆر ده‌به‌ستن.