لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسەوە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و گەیشتووەتە نزمترین نرخ کە لەوەتەی 15 شوباتەوە تۆمار کرابێت.
لە دەستپێکی هەفتەکە نرخی نەوت لە ژێر كاریگه‌ریی رووداوی گیان لەدەستدانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه و دووه‌میشیان نه‌خۆشكه‌وتنی پاشای سعوودیه‌یه بۆ ماوەیەک رووی لە بەرزبوونەوە کرد بەڵام دواتر دۆخەکە پێچەوانە بووەوە و دابەزینەکەش تا ئەمڕۆ هەینی بەردەوام بووە.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 81 دۆلار و 45 سەنت دەفرۆشرێت نرخی نه‌وتی جۆری تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به نزیكه‌ی 79 دۆلار و 91 سەنت ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا بانکی ناوەندیی ئەمەریکا دڵنیا نییە لەوەی ئەو رێژەیە لە بەرزکردنەوەی نرخی سوودی بانکی توانیویەتی پێش بە زیاتر هەڵاوسان بگرێت یان نا.
لە کۆبوونەوەی چوارشەمی رابردوو هەر چەندە هیچ بڕیارێک نەدرا بەڵام لای وەبەرهێنەران دیار نییە بەمزووانە بانکەکە بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەدات یان نا و تەنانەت هەندێکیان نیگەران بوون لەوەی ئەو ئەگەرە هەیە زیاتر بەرز بکرێتەوە. ئەمە کاریگەری بۆ سەر دابەزاندنی نرخی نەوت هەبوە.
جێی باسه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕه‌كه‌ش نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه بوو، چونكه فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، له هه‌فته‌كه‌دا قه‌باره‌كه‌ی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه. لەگەڵ ئەم رووداوەدا وەرزی پشوولە ئەمەریکا دەستی پێ کردووە کە بەنزینی زیاتر خەرج دەکرێ و ئەمەش تا رادەیەک پێشی بە زیاتر دابەزین گرتووە و چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ هەینی لە دابەزین بوەستێت.
لەگەڵ ئەمەدا قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌می كردووه و ئۆپێك پڵه‌س له پلانیدایه درێژه به سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بدات.