له‌وه‌ته‌ى به‌غدا مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، هه‌موو مانگێگ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر جارە و به بیانوویەك دواخستووه، ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات ئامانجى به‌غدا ئه‌وه‌یه هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به مووچه‌وه سه‌رقاڵ بكات، له‌كاتێكدا چه‌ندین جار حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق رێككه‌وتنیان كردووه و به‌غداش بڕیارى كۆتاییهاتنى كێشه‌ى مووچه‌یان داوه، به‌ڵام هیچ كات پابه‌ند نه‌بووه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، چاودێرى سیاسى له سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، مانگ له دواى مانگ به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دوا ده‌خات و هه‌ر مانگێك به بیانووى جۆراوجۆر، تا ئێستا به‌غدا خۆشى شتێكى له‌به‌رده‌ست نییه كه بۆچى مووچه دواده‌خات و هۆكاره‌كه‌ى چییه، دوایین جار بڕیاریان دا مووچه دوا نه‌خه‌ن، دادگاى فیدراڵییش هه‌مان بڕیاری دا، به‌ڵام ناردنى مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وام دواده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ى به‌غدا ده‌یكات به ته‌واوى مامه‌ڵه‌یه‌كى خراپه، به‌شێكیشى بۆ ئه‌و گرووپ و لایه‌ن و په‌رله‌مانتارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە ده‌یانگوت به‌غدا باشتره و با ئه‌وان مووچه‌مان بده‌نێ.
ڕوونی كرده‌وه، بەهۆی ئەوەی ئێستە لە بەغداوە پارە ڕەوانە دەكرێت، نەك هەر مووچە، كە چەند مانگێكە گرفت بۆ هەرێم و فەرمانبەران دروست كراوە، ده‌یه‌وێت به چه‌ندین بڕیارى دژ كە پێچه‌وانه‌ى یاسایه هه‌رێمى كوردستان لاواز بكات و بیخاته‌وه سه‌ر فیدراڵ. ئامانجی بەغدا ئەوەیە، هەرێمی كوردستان لاواز بكات و مووچه به‌كار ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌وه مافێكى یاسایی فه‌رمانبه‌رانه و به‌غدا به سیاسى كردووه و پابه‌ند ڕێككه‌وتنه‌كان و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیش نابێت.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بەغدا ده‌یه‌وێت كوردستان برسى بكات و هه‌موو كوردستانى به مووچه سه‌رقاڵ كردووه كه ئه‌مە مافێكى زۆر بچووكى خه‌ڵكى كوردستانه به‌غدا واى لێ ده‌كات، هیچ كات رێككەوتنێكی نەكردووە كاری پێ كردبێت، هەمیشە بەو لایەنە كاری پێ كردووە كە چۆن وا بكات كورد ژێردەستە بكات، دوای بخات و لاوازی بكات، كورد بێ هێز و بێ دەسەڵات بكات، بۆیە هیچ كات بەغدا دڵسۆزی خەڵكی كوردستان نەبووە و ئەوەی حكوومەتی خۆمان دەیكات، هەرگیز بەغدا نایكات، بابەتەكە ئەوەیە كە بەغدا نایەوێ خزمەتی خەڵكێك بكات كە خاوەن حكوومەتی خۆیانن.
گوتیشى، ئەوكاتەی داهات لە ژێردەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆیدا بوو، خاوەن ئابووریی سەربەخۆ بوو، هیچ كات وەك ئەو مانگە مووچەی دوا نەكەوتووە و لە سەرەتای مانگەوە دەستی بە دابەشكردنی مووچە دەكرد، لە چەند رۆژێكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دابەش دەكرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێستە لە بەغداوە پارە رەوانە دەكرێت، تا ئێستە دیار نییە كەی پارە دەنێرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.
رێبین سالم، ڕۆشنبیرو هاووڵاتیی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەوەی لە ڕابردوو حكوومەت كردی، هۆكارەكەی ئەو ئابوورییە سەربەخۆیە بوو، داهاتەكە لای خۆی بوو، مووچەی دەدا و لانى كه‌م كاتى دابه‌شكردنى مووچه دیار بوو، بەڵام ئێستە بەناوی یاسای بودجە و چه‌ندین رێككه‌وتن كراوه به‌ڵام به‌غدا هه‌موو مانگێك مووچه دوا ده‌خات، به‌غدا فه‌رمان به‌رانى هه‌رێم بۆ خۆى به‌كارده‌هێنێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كراوه به بابه‌تێكى سیاسی له لای به‌غداو به ته‌واوى سته‌م ده‌كات و هه‌تا ئێستاش فه‌رمانبه‌ر به‌هۆى به‌غداوه كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خۆى نازانێت.