مانگى ئادارى ئه‌مساڵ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا، له پێناو هه‌رزانبوونى نرخى گۆشتى سوور له بازاڕه‌كان، لێخۆشبوونى گومرگى بۆ هاورده‌كردنى گۆشتى سوور بكرێت.
له دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنى لێخۆشبوونى گومرگى، نرخى گۆشت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆمار نه‌كرد، هاوكات به ڕێژه‌یه‌كى دیاریكراو هه‌رزانبوونى به خۆیه‌وه بینیى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كه جێگه‌ى خۆى گرتوو و توانرا رێگه له زیاتر گرانبوونى نرخى گۆشت بگیرێت و هاوكات نرخه‌كه‌شى دابه‌زێت.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ بۆ "وشە" گوتی، لە رابردوو ڕێوشوێنی زۆر گیرایە بەر و داوامان لە حكوومەت كرد بۆ ئەوەی بەشێكی گومرگی سەر گۆشت كەم بكاتەوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت وەك خەمخۆرێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان ئەو كارەی كرد و بەهۆیەوە كاریگەری لەسەر بازاڕی گۆشت بوو و نرخەكە لەو نرخەی رابردوو هه‌بوو دابه‌زى، هه‌روه‌ها لیخۆشبوونی گومرگیی بۆ گۆشتى سور نرخی گۆشتى هەرزان كرد.
زیاتر گوتی، نرخى ئاژه‌ڵى زیندوو بۆ زینه‌قه‌پان دیاریكراوه و نرخى یه‌ك كیلۆ به‌رخى هاورده و مه‌ڕ و كاوڕ به 8500 بۆ 9 هه‌زار دیناره، هاوكات نرخى ئاژه‌ڵى گه‌وره‌ش له نێوان 7 بۆ 8 هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ یه‌ك كیلۆ.
شەوكەت حاجی، قەساب بە "وشە"ی گوت، لێخۆشبوونی سه‌دا 50ى باجی سەر هاوردەكردنی ئاژه‌ڵ و گۆشت، كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی گۆشت لە بازاڕەكان هه‌بوو، ئه‌وكات نرخی یەك كیلۆ گشتی سوور لە بازاڕ لە سەروو 20 هەزار دینار بوو، كاتێك لێخۆشبوو‌ن كرا، وایكرد رێگرى بكرێت له به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر نرخى گۆشتى سور و به‌شێك له قه‌سابه‌كانیش نرخى گۆشتیان هه‌رزانكردووه و زۆر شوێن له خوار 20 هه‌زار دیناره له 18 و 17 هه‌زار دیناره.
ڕوونی كردەوە، كەسانێك هەن ناتوانن 20 بۆ 22 هەزار دینار بدەن بە كیلۆیەك گۆشت، بەڵام كە نرخەكەی هاتووه‌ته خوار 20 هەزار دینار تا رادەیەك باشترە، هاووڵاتیی ئه‌گه‌ر 3 هه‌زاریشى بۆ بگه‌ڕێته‌وه باشه، چونكە گۆشت خۆراكێكی سەرەكییە و خەڵك حەزی پێ دەكات، كە نرخەكەی هەرزان بێت لە رووی دەروونییەوە خەڵك ئاسوود دەبێت.
ناسر ئیسماعیل، شاره‌زاى ئابوورى به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى نرخى ده‌ریده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانه، ئه‌وكاته‌ى بڕیارى لێخۆشبوو‌ن بۆ گومرگى ئاژه‌ڵى زیندوو ده‌رچوو، نرخى گۆشت به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبوو، ئه‌و بڕیاره وایكرد بازاڕ رابگرێت له زیاتر گرانبوونى نرخى گۆشتى سوور، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاژه‌ڵى زیندوو ته‌نها بۆ هه‌رێم نه‌بوو ،به‌ڵكو هه‌موو وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاشى گرتبووه و له‌وێش نرخ گرانبوو، به‌ڵام سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌و لێخۆشبوونه توانى بازاڕى گۆشت رابگرێت و كه‌مێكیش هه‌رزانبێت.
له لایه‌كى تره‌وه، پێش بڕیاره‌كه نرخى گۆشتى سوور له هه‌ولێر كیلۆى به 20 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه یه‌ك كیلۆ گۆشت بۆ 16 هه‌زار دینار دابه‌زى، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت.
وشه/ تایبه‌ت