حكوومه‌تی عێراق به ئامانجی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌موی ناوخۆ و پاڵپشتیكردن لێی، باج و رسووماتی به‌سه‌ر ئه‌و شیشه‌دا سه‌پاند كه له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت.
له عێراقدا بڕێكی زۆری شیش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه ناتوانێت به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، بۆیه‌ش كه‌مێكی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
حكوومه‌تی عێراق به سه‌پاندنی 20%ی باج و رسوومات به‌سه‌ر به‌رهه‌می شیشی ده‌ره‌كی، ده‌یه‌وێت دوو ئامانج بپێكێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوخۆ بدات شیشی زیاتر بخه‌نه بازاڕه‌وه، دووه‌میش ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێنان زیاد بێت و له داهاتوودا چیتر له ده‌ره‌وه هاورده نه‌كرێت.
ئه‌گه‌ر باج به‌سه‌ر شیشی ئێرانی‌دا نه‌سه‌پێنرێت، ئه‌وا به‌رهه‌مه‌كه له رووی نرخه‌وه ناتوانێت ركابه‌ریی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكات.
جگه له‌مه پرسی ركابه‌ریی بازاڕ و نرخیش رۆڵی هه‌یه و ئه‌گه‌ر باج به‌سه‌ر شیشی ئێرانی‌دا نه‌سه‌پێنرێت، ئه‌وا به‌رهه‌مه‌كه له رووی نرخه‌وه ناتوانێت ركابه‌ریی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكات.
به‌گوێره‌ی ''می مێتالس''، له كۆی هه‌نارده‌ی شیشی ئێران، 64%ی بۆ عێراق چووه و ئێران له رابردوودا رۆڵی گرنگی له دابینكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه له بازاڕه‌كانی عێراقدا هه‌بووه.