به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رای گه‌یاند، شاندێكی قه‌ته‌ر سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیان كرد و بڕیاره سێ پڕۆژه له زاخۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
جه‌گه‌رخوێن تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رھێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، بۆ "وشه" گوتی، دوای ھاتنی شاندێكی قه‌ته‌ری بۆ زاخۆ، بڕیاره سێ پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ن، یه‌كێك له‌وانه "شوێنێكمان له نزیك كۆرنیشی زاخۆ دیاری كردووه نزیك پردی ده‌لال، براندێكیان ھه‌یه زنجیره‌ك خواردنگه له‌رێی و به‌رھێنان و پڕۆژه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ھه‌زار دۆنم بۆ به‌رھه‌می كشتوكاڵ به‌كاری دێنن، ھێشتا دیاریان نه‌كردووه كامه‌جۆری به‌رھه‌م ده‌چێنن، ھه‌ندێك تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر خاك و ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، پڕۆژه‌ی سێیه‌م كارگه‌یه‌كی گۆشت دروست ده‌كه‌ن و ئاژه‌ڵی سنووری زاخۆ ده‌كڕن و له‌وێ چه‌ندان جۆری گۆشت دروست ده‌كه‌ن بۆ ھه‌مبه‌رگه‌ر و بۆ خواردنی تر، بۆیه ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی رێكاره‌كانن".
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ھاتن بۆ زاخۆ سه‌ره‌تا بزانن به‌گشتی زاخۆ چۆنه بۆ كاری وه‌به‌رھێنان، ئێمه‌ش ھه‌موو شتێكمان بۆ باسكردن و ئه‌وانیش زۆر سه‌رسام بوون به زاخۆ و ژینگه‌ی زاخۆ كه له ھه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه بڕوایان بۆ دروست بوو و بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو شاندێكی ته‌كنیكی بێت و ده‌ست به‌كاری خۆیان بكه‌ن و بزانن تێچووی پڕۆژه‌كان چۆنه و چۆن ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن و ده‌ست به‌پڕۆژه‌كان بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه ھه‌نگاوێكی باشه و ئێمه‌ش ته‌واو ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن پڕۆژه له زاخۆ ئه‌نجام بده‌ن.
وشه/ بڵند ئیبراھیم