لە بەغدا چاندنی ڕیزێك دار لە یەك كیلۆمەتر دا 124 ملیار دیناری تێچووە

:: PM:02:00:20/07/2024 ‌
دیاردەی گەندەڵی لە داودەزگاكانی عێرقدا زۆر بووە، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بەجۆرێكە مرۆڤ تووشی حەپەسان دەكات.

یاسر حوسێنی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، یەكێك لەو گەندەڵییانەی كە مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەكات، چاندنی ڕیزێك دارە بەدرێژایی یەك كیلۆمەتر لە شەقامێكی بەغدا، 124 ملیار دیناری تێچووە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەوەشی گوت، لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامن و چاوەڕێی بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی دروستن بۆ ئەوەی بیانخەنە بەردەم ڕای گشتی.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، گەندەڵی چەندان شێوەی هەیە، ڕەنگە دیارترینیان زیادەڕەوی بێت لە تێچووەكاندا.

یاسر حوسێنی ئاشكراشی كرد، "چاودێریی چەندان پڕۆژەیان كردووە كە تێچوونەكانیان 10 هێندەی ئەو تێچووە ڕاستەقینە بووە كە بۆیان دانراوە، تەنانەت هەندێ پڕۆژە 20 هێندە و 30 هێندەی تێچووەكەی بووە، ئەمەش پرۆسەیەكی بەردەوامی كەمبوونەوەی گەنجینەی دەوڵەتە، دیاردەیەكە جێی سەرسوڕمانە.





وشە - سۆران عەزیز