به گوژمه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیار دینار، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی تۆڕی ئاو بۆ 10 گوندی سنووری شارۆچكه‌ی خه‌لیفانی سه‌ربه ئیداره‌ی سۆران داده‌نرێت.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئاب، هه‌ژار حكیم به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به "وشه”ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و له ژێر چاودێریی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه‌كانی سنووره‌كه، به گوژمه‌ی ملیارێك و 870 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌كه، به‌ردی بناغه‌ی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه بۆ 10 گوندی دۆڵی بیاو له سنووری خه‌لیفان داده‌نرێت .
به گوژمه‌ی ملیارێك و 870 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌كه جێبەجێ دەکرێت
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه، كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئه‌وانیش وه‌ك ئیداره‌ی سۆران، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان.
جێی باسه له هه‌شتی ئابی ساڵی 2023 خه‌لیفان كرایه شه‌شه‌م ''قه‌زا'' شارۆچكه‌ی ئیداره‌ی سۆران و له‌و كاته‌وه زیاتر له چوار ملیار دینار پڕۆژه‌ی بۆ خه‌رج كراوه.
سدقی كوێستانی