له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، نرخی زێڕ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و سه‌رووی 40 دۆلار له هه‌ر ئۆنسێكدا پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئێسته هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به دوو هه‌زار و 708 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا نرخی ئۆنسێك زێڕ له دوو رۆژی رابردوودا تا نزیكه‌ی هه‌زار و 750 دۆلار هه‌ڵكشابوو.
خه‌ڵك و سه‌رمایه‌داران به‌گشتی له ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن یه‌كلا ببێته‌وه، بۆیه زۆر به پارێزه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش وایكردووه بازاڕ ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی نه‌بێت و هاندان بۆ فرۆشتنی زێڕ، كه‌متر بێت له كڕینی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه.
جگه له‌مه له ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كان، زیاتر وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵبژاردن له قازانجی تره‌مپدا یه‌كلا ببێته‌وه، بۆیه به‌های دۆلار هه‌ڵكشاوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ردا به‌های زێڕ دابه‌زێت.
خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له دۆخی ئابوورییان ناڕازین و له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی تره‌مپ، هیوا بۆ گه‌شانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان له‌و وڵاته زیاتر ده‌بێت. تره‌مپ خۆیشی به‌ڵێنی داوه كه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكات و له نرخی شتومه‌ك كه‌م بكاته‌وه.