له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆماریخواز، بازاڕه‌كانی ئێران راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان وه‌رگرت و تمه‌ن گه‌یشته نزمترین نرخ كه له مێژوودا تۆمار كرابێت.
ئێسته نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا به 70 هه‌زار و 500 تمه‌ن ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا به‌تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی مه‌سعوود پزیشكیان له مانگی ته‌مووزدا، نرخه‌كه‌ی بۆ خوارووی 58 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو.
كۆماری ئیسلامی بۆیه له قازانجی مه‌سعوود پزیشكیاندا كاری كرد كه به كه‌سێكی ریفۆرمخواز ناسرابوو، تا بتوانێت ده‌رگایه‌كی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی بكاته‌وه و باری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه له‌سه‌ری سووك بكات.
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی حه‌زیان ده‌كرد دیموكراته‌كان سه‌ربكه‌ون، چونكه ئه‌وان بوون له دوای دۆڕاندی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی 2020 به‌رانبه‌ر ئێران نه‌رمییان نواند و له‌و گوشارانه‌یان كه‌م كرده‌وه تره‌مپ خستبوویه سه‌ر ئێران.
ئێسته ئێران دووباره سه‌ركه‌وتووه، بۆیه دۆخی ئێران زۆرباش نابێت و ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وڕووه كه پێی وایه، ده‌بێت گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده توند بن، تا به‌چۆكی دادێنێت و واز له چالاكی ئه‌تۆمی و په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی سه‌ربازی و میلیشیایی خۆی له ناوچه‌كه ده‌هێنێت.
پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رووداوی گرنگی سیاسی و سه‌ربازی هاتوونه‌ته كایه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنییان له‌سه‌ر به‌های تمه‌ن هه‌بووه. له نیوه‌ی دووه‌می مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل، به‌های دۆلار له 70 هه‌زار تمه‌ن نزیك كه‌وته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه له 26ی مانگه‌كه كرا كه له به‌ره‌به‌یاندا رووی دا، دۆخی بازاڕه‌كانی ئێران نه‌ك كاریگه‌ریی نه‌رێنی وه‌رنه‌گرت، بگره كاریگه‌ریی ئه‌رێنی وه‌رگرت و به‌های تمه‌ن هه‌ڵكشا و هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 65 هه‌زار تمه‌ن.
له سه‌ره‌تای مانگی نوێی تشرینی دووه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێران، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل و له به‌رانبه‌ردا هه‌ڵوێستی ئیسرائیل بۆ دووباره هێرشكردنه سه‌ر ئێران، به‌های تمه‌ن رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه.
له به‌ره‌به‌یانیی 31ی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ، ئیسماعیل هه‌نییه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس له باكوری تاران تیرۆر كرا، دواتر ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه راسته‌وخۆ له ئیسرائیل ده‌دات و تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه، بۆیه له یه‌كی مانگی ئۆكتۆبه‌ر 200 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد. له 26ی مانگی تشرینی دووه‌میشدا ئیسرائیل به 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی وه‌ڵامی دایه‌وه.
به‌رپرسانی ئێران هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له ئیسرائیل كرد كه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی 26ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م 100% ده‌ده‌نه‌وه، چاوه‌ڕوانییه‌كانیش ئه‌وه بوون كه تا هه‌ڵبژاردن ئێران هیچ جووڵه‌یه‌ك نه‌كات، چونكه هه‌ر جووڵه‌یه‌كی به زیانی دیموكراته‌كان ده‌شكایه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو دیموكراته‌كان ده‌رچن و بتوانێت به‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌ندێك ئیمتیاز له دیموكراته‌كان وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و ریسه‌ی بووه‌ته خوری و ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ لایه‌نێك به‌ره‌وڕووه كه له ساڵی 2018 به كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، گورزێكی زۆر كاریگه‌ریی له ئێران وه‌شاند.