وەزارەتی دارایی چەند رێنوێنییەكی بڵاو كردەوە

:: PM:07:12:04/12/2024 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنوێنیی دارایی ژمارە هەشتی ساڵی 2024ی تایبەت بە ڕاگرتنی خەرجییەکانی داودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاو كردەوە. 

بەپێی رێنوێنییەكە كە ئەمڕۆ دەرچووە و واژوویی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی بەسەرەوەیە هاتووە، راگرتنی گشت خەرجییەك لە رێككەوتی 10/12/2024 بۆ ساڵی دارایی 2024 بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان جگە لە خەرجییەكانی "مووچە، پێشینەی خەرجكراوی مانگانە، كرێیەكانی مانگانە، خاوێنكردنەوە، خواردن، دەرمان، پێداویستی پزیشكی و ئەوانەی مانگانە تەرخانكراوی داراییان هەیە". 

لە رێنوێنییەكانی ئەمڕۆی وەزارەتی داراییدا زیاتر هاتووە، ماوەی ژمێرەی كۆتایی 2/1/2025 تا 31/1/2025 دەست پێ دەكات بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی گشت پێشینەكان كە لە ئەستۆی وەزارەت و فەرمانگەكانن بۆ ئەو پێشینانەی كە نەتوانراوە یەكلا بكرێنەوە لە ساڵی 2024دا جگە لە پێشینەی مانگانە بە پێچەوانەوە بە پێی گشتاندنی ساڵی 2022 مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. 

لە رێنوێنییەكی تردا هاتووە، راگرتنی تەموویلكردنەكان، پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان ناگرێتەوە.






وشە - پۆڵا مەحموود