تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 200 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش كردووه، پڕۆسه‌ی دابه‌ش كردنی نه‌وتی سپیش به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به نرخی پاڵپشتیكراو به‌رده‌وامه، تا ئێسته له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، 199 ملیۆن و 67 هه‌زار لیتر نه‌وتی سپی دابه‌ش كراوه. به جۆرێك له پارێزگای هه‌ولێر 67 ملیۆن و 170 هه‌زار لیتر نه‌وتی سپی واتە 81% دابه‌ش كراوه، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 17 ملیۆن و 407 هه‌زار و 400 لیتر و له سلێمانی بڕی 71 ملیۆن و 473 هه‌زار و 400 لیتر كه ده‌كاته 67% و له هه‌ڵه‌بجه بڕی چوار ملیۆن و 378 هه‌زار لیترنه‌وتی سپی دابه‌ش كراوه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كرده‌وه، له دهۆك 30 ملیۆن و 742 هه‌زار و 600 لیتر دابه‌ش كراوه و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆش بڕی حه‌وت ملیۆن و 895 هه‌زار و 400 لیتر نه‌وتی سپی دابه‌ش كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه تا ئێسته بڕی 230 ملیۆن و 164 هه‌زار و 276 لیتر نه‌وتی سپی دابین كراوه و به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش كراوه، پشكی پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌و بڕه‌ی كه دابین كراوه 85 ملیۆن و 216 هه‌زار و 953 لیتره، پشكی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه 99 ملیۆن و 182 هه‌زار و 322 لیتره و پشكی پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆش 45 ملیۆن و 765 هه‌زار و یه‌ك لیتره.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه، له هه‌ولێر 335 هه‌زار و 850 خێزان، له سۆران 87 هه‌زار و 38 خێزان، له سلێمانی 357 هه‌زار و 367 خێزان، له هه‌ڵه‌بجه 21 هه‌زار و 890 خێزان، له دهۆك 153 هه‌زار و 713 خێزان و له زاخۆش 39 هه‌زار و 477 خێزان، نه‌وتی سپییان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه.