شاندێكی باڵای بازرگانی ئه‌نادۆڵی رۆژئاوا و كونسوڵانی بازرگانیی توركیا، سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و ژووری بازرگانی، تاوتوێی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر و یه‌كێتیی هه‌نارده‌كارانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆل. دووپات له گرنگیی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها كاركردنی پێكه‌وه‌یی به گرنگ زانرا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئابووری و چۆنیه‌تیی به‌هێزكردنی جووڵه و ڕه‌وشی بازرگانی و به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوولادا كرا.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی بووژانه‌وه‌ی چالاكیی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان و بازاڕه‌كانی هه‌رێم به كوالێتییه‌كی باش و پوخت كرا، هه‌روه‌ها گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ردوو سێكته‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو دووپاتی كرده‌وه، پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، له ئاستێكی باشدایه و ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێدانی بازرگانی و كه‌رتی گه‌شتیاری و پیشه‌سازییه له‌گه‌ڵ وڵاتان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕای گه‌یاند، هه‌میشه ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی، پیشه‌سازی، گه‌شتیاری و كشتوكاڵی، وه‌ك پارێزگای هه‌ولێریش له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنوێنییه به‌ركاره‌كان، ئاماده‌ی هه‌موو پشتیوان و هاوكارییه‌كین.