تەمەنی خانەنشینیی لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرزدەكرێتەوە

:: PM:01:08:10/01/2025 ‌
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بڕیار لەتەمەنی خانە نیشینی دەدات.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی گوت، بەپێی كارنامەی دانیشتنی ژمارە یەكی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یەكەمی یاسادانان لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بڕگەی پێنجەمی كارنامەكە تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤.

ئەو ئندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، خاڵی سەرەكی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەكە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە ٦٣ ساڵ كە ئێستە بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی ٢٠١٩ كراوەتە ٦٠ ساڵ..



وشە - سۆران عەزیز