ئاگەدارییەكی گرنگ بۆ تەواوی مووچەخۆرانی كوردستان بڵاو كرایەوە

:: PM:06:40:05/02/2025 ‌
تیمی هەژماری من لیستی ئەو شوێنانەی بڵاو كردەوە كە سبەی مووچە دەچێتە سەر هەژمارەكانیان، لە ئاگەدارییەكی تیمەكە هاتووە، كە مووچەكانیان خرایە سەر هەژمارە بانكییەكانیان دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی راكێشانی پارە یا لقی بانكەكانی خۆیان بكەن بۆ راكێشانی مووچەكانیان. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی شوباتی 2025، لە ئاگەدارییەكی هەژماری من هاتووە، سبەی پێنجشەم شەشی شوبات، مووچەخۆرانی ئەم فەرمانگە و یەکە ژمێریارییانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە كە هاوپێچە لەگەڵ ئەم هەواڵە، کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن. 

لە ئاگەدارییەكەدا ئەوەیش هاتووە، کە مووچەکانیان خرایە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە یاخود لقی بانکەکانی خۆیان بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.




























وشە - پۆڵا مەحموود