عەزیز ئەحمەد: دوو بانكی تری نێودەوڵەتی دێنە ریزی هەژماری من

:: PM:11:30:16/02/2025 ‌
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو دوو بانكی تری نێودەوڵەتیی بەناوبانگ دێنە ریزی هەشت بانكەكەی تری هەژماری من، هاوكات ئاماژەی بەوەیش كردووە، بانكەكانی پڕۆژەی هەژماری من ناكەونە ژێر باری سزاكانی ئەمەریكا. 

ئەمشەو دووشەم 16ی شوباتی 2025، عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لە بڵاوكراوەیەكی تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" بڵاوی كردووەتەوە، هەواڵی قەدەغەکردنی مامەڵەی دۆلارمان لە چەند بانکێکی تری عێراقی بینی.

روونی كردووەتەوە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوانەی هەژماریان لەو بانکانە هەیە، ناتوانن کارتەکانیان لە وڵاتانی دەرەوە بەکاربهێنن، لەپاڵ کۆمەڵێک بێبەشبوونی تریش. 

عەزیز ئەحمەد ئاماژەی داوە، لە بەرانبەردا، بانکەکانی ناو پڕۆژەی هەژماری من، کە پڕۆژەی گشتگیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ناکەونە ژێر باری سزاکانی ئەم هەواڵە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەنێو ڕێکارێکی وردبینی تایبەتدا دەڕۆن بەرلەوەی بەشداربوونیان ببێتە فەرمی، لەنێو ئەم وردبینییانەدا، وردبینی داهات و خەرجییەکان و پابەندییان بە ڕێکارەکانی هەن.

لە كۆتایی بڵاوكراوەكەشدا، ئاشكرای كردووە كە لە سەرووی ئەمانەشەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، دوو بانکی نێودەوڵەتیی بەناوبانگ دێنە ڕیزی هەشت بانکەکەی تری هەژماری من، کە ئەمەش متمانەی هەمووان بۆ پڕۆژەکە دووپات دەکاتەوە.



وشە - پۆڵا مەحموود