وەزارەتی دارایی دەستی بەخەرج كردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی عێراق كرد، بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێمیش، هەفتەی داهاتوو مووچەی كوردستانیش خەرج دەكرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی بدات و بەپێی بڕیارەكەش تا پێش جەژن هەموو فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی سێ وەردەگرن.
دوو رۆژە شاندی تەكنیكی هەرێمی كوردستان لەبەغدان و لیستی مووچەی مانگی سێیان تەسلیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كردووە، وەزارەتەكەش وردبینی لەلیستەكەدا دەست پێ كردووە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وردبینی كۆتای بێت.
بەگوتەی شاندەكە هەفتەی داهاتوو دوای تەواو كردنی وردبینی مووچەی فەرانبەرانی كوردستانیش خەرج دەكرێت.
ئەندامێكی تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پێان گوتوون ئەگەر لیستەكە كێشەی نەبێت، هەفتەی داهاتوو، مووچەی فەرانبەرانی كوردستان خەرج دەكرێـت.