نرخی زێڕ بە تەواوی گران بوو، خاوەن دوكانێكی زێڕنگریش دەڵێت، بۆ هەر مسقاڵێك شەش هەزار دیناری تری چووەتە سەر و ئۆنسێكیش گەیشتە سێ هەزار و 57 دۆلار.
نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە سێ هەزار و 57 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرز بووەتەوە، ئەوەیش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە كوردستان دروست كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی ئادار، شاخەوان مەمەد لە زێڕنگریی ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە.
زیاتر گوتی، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 545 هەزار دینارە، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 728 هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 640 هەزار دینارە، ئەوەیش پێشانی دەدات بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
باسی لەوەش كرد، لە ماوەی پێنج ڕۆژی رابردوو بڕی 17 هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێك نرخەكەی زیادی كردووە.