رێكخراوی ئۆپیك بڵاوی كرده‌وه" له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و پێناسه گومرگییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و چین به‌سه‌ر یه‌كتریاندا سه‌پاندووه" پێشبینییه‌كانیان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازیی نه‌وت كه‌م كردووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و رێكخراوه قه‌باره‌ی داخوازیی نه‌وت له‌مساڵدا" بۆ هه‌ر رۆژێك ملیۆنێك و 300 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات" له كاتێكدا پێشبینیی پێشتریان ملیۆنێك و 400 هه‌زار به‌رمیل بووه و 100 هه‌زار به‌رمیلیان له‌و قه‌باره‌یه كه‌م كردووه‌ته‌وه.
قه‌باره‌ی داخوازیی نه‌وت هه‌رچه‌نده به‌رزتر ببێته‌وه" ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره نرخی نه‌وتیش زیاتر به‌رز ببێته‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ساڵانه قه‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی دنیا به نه‌وت" له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی پیشه‌سازیی و زیادبوونی پێداویستییه‌كانی دنیا به وزه" چه‌ند ملیۆنێك نه‌وتی زیاتریش ده‌خرێته بازاڕه‌وه" به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌خرێته بازاڕ" هاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كان نییه و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
سه‌پاندنی باج و پێناسی گومرگیی وڵاتان به‌سه‌ر یه‌كتردا" ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و له‌و كاته‌شدا نه‌وتی كه‌متر به‌كار ده‌برێت.
ئۆپیك پێی وایه ئه‌مساڵ دنیا رۆژانه پێویستی به 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌یه" رێكخراوه‌كه خۆی له مانگی ئاداری رابردوودا رۆژانه 21 ملیۆن و 270 هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌م هێنا كه به‌راورد به مانگی شوبات" 60 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردبوو.
نرخی نه‌وت له ماوه‌ی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه‌دا" ته‌نانه‌ت بۆ خوار 60 دۆلار دابه‌زیبوو" به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه به‌شێك له‌و دابه‌زینه قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێكی به 65 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.