بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
جۆرێكی تر لە دەرهێنانی نەوت دەبوژێنێتەوە

:: PM:04:24:27/10/2016 ‌


هەینی رابردوو نرخی نەوت بەرز بووەوە، لە بەرامبەر ئەوەی دەوڵەتانی هەناردەكاری نەوت و رووسیا نزیكن لە رێككەوتن، هەفتەی داهاتووش لەبارەی دەستپێشخەرییەوە بۆ پاڵپشتیكردنی بازاڕەكانی دنیا و هێشتنەوەی نرخی نەوت لە سەرووی 50 دۆلارەوە بۆ هەر بەرمێلێك، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئاگەداری بەرزبوونەوە بن، چونكە دەیان سەكۆی بیرهەڵكەندنی ئەمەریكی هەن و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی نرخ دەكەن. 

وەزیری وزەی رووسیا، ئەلكساندەر نۆڤاك دەڵێت، ئێمە پێشنیاز بۆ وەزیری وزەی سعوودیە، خالد فالح دەخەینە روو، لە هەفتەی داهاتوودا، لەبارەی رێوشوێنەكانی پاڵپشتیكردنی نرخی نەوت و ئەو كاروبارانەی لە بەرژەوەندی نرخی نەوت دەكەونەوە، بۆ ئەوەی بڕی بەرهەمهێنان دیاری بكەین.  

هەندێك لایەن گومانیان لە مامەڵەی رووسیا هەیە و دەڵێن ئەگەری ئەوە هەیە رووسیا پابەند ببێت بە بڕیارەكەوە، نۆڤاك دەڵێت، وڵاتەكەی بەرهەمهێنانی دەگەیەنێتە 11 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی داهاتوودا، ئەوەش ئاستێكی تۆماركراوی نوێیە، لە سەردەمی یەكێتیی سۆڤیەتی رابردووەوە.
  
لەلایەكی ترەوە ئۆپێك بە سەركردایەتی سعوودیەی عەرەبی تۆمارێكی نوێی لە دەرهێنانی نەوتی خاو تۆمار كردووە یان نزیكە لێوەی. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر 13% لە 27ی سێپتەمبەر-ئەیلوول و دواتر لە مانگی شوبات/فێبریوەری كەمترین نرخی لە ماوەی 12 ساڵ تۆمار كرد كە گەیشتە 26 دۆلار بۆ یەك بەرمیل. 

ئەو هەڕەشەیە لە نرخی نەوت لەو ماوەیە دوای هەشت ساڵ وای كرد رێكخراوی ئۆپێك بیر لە پلانێك بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەندامەكانی رزگار بكات و سنوورێك بۆ بڕی بەرهەمێنان كەم بكاتەوە، بۆ ئەوەی رێژەی خستنە بازاڕ كەم ببێتەوە و خواست زیاد بكات و نرخەكەی بەرز ببێتەوە، نەوت لەو بێ بازاڕییە رزگار بكات و نرخەكەی بەرز بێتەوە. 
لە كاتێكدا نەوت زیاتر لە 50%ی نرخەكەی دابەزیوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە كە نرخی نەوت 100 دۆلاری بۆ بەرمیلێك تێپەڕاندبوو. 

لەلایەكی ترەوە شرۆڤەكارەكانی نەوت، بڵاویان كردەوە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریكا چەندان سەكۆی بیرهەڵكەندیان ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتی بەردین بەرهەم بێنن، بەشێكی گەورە لە مادەی خاوی بەردەستیان لە زیادبووندایە و چالاكییەكانیشیان زیاد دەبێت ئەگەر نرخی نەوت بگاتە سەرووی 50 دۆلار بۆ بەرمیلێك. 

بەپێی زانیارییەكانی ئێستە لە بەردەستدان، نەوتی بەردین تێچووی دەرهێنانەكەی لە 35 -45  دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، لە ئەگەری دروستبوونی سەرهەڵدانی ئەو ئەو كۆمپانیانەدا، نرخی نەوتی خاو هاتە خوارەوە و كۆمپانیا ئەمەریكییەكان زیانی زۆریان بەركەوت و هەندێكیان مایەپووچ بوون. 
بەڵام ئەگەر نرخی نەوت زیاد بێتەوە، ئەوە ئەو كۆمپانیایەنەش دەست دەكەنەوە بە كاركردن و مەترسییەكی ترن لەسەر نرخی نەوت. 

دوو رێگە هەن بۆ دەستكەوتنی مادەی خاوی پێویست لە بەردی نەوتی: 
یەكەم/ رێگەی بەرهەمهێنانی بەردی نەوتی كراوە یان كانگەكان و چارەسەركردنی لە پاشتردا لە وێستگەی تایبەت، گەرم دەكرێت بێ ئەوەی هەوای لەسەر بێت، لە ئەنجامدا بەردەكە و نەوتەكە لێك جیا دەبنەوە. 

ئەم رێگەیە لە یەكێتیی سۆڤیەت پەرەی پێ دراوە و بەوە ناسراوە پڕۆژەكانی پەرەپێدانی بەردی نەوتی لە كەرتی فۆشۆن (چین) پێ دەرهێنراوە، لەگەڵ كێڵگەی ئیراتی (بەڕازیل) بەشێوەی گشتی، ئەو رێگەیە رێگەیەكی دەرهێنانی نەوتی بەردینە و دواتر چارەسەری بۆ دەكرێت، بەڵام بڕی تێچووی زۆرە و ئێستە بەكار ناهێنرێت و هەر بەرمیلێك نەوت 75-90 دۆلاری تێ دەچێت، تا ساڵی 2007.
رێگەی دووەم/ دەرهێنانی نەوتی بەردین بەشێوەی راستەوخۆ لە چینەكانی زەوی، ئەویش لە رێگەی هەڵكەندنی بیری ستوونییەوەیە لەگەڵ تێكەڵەی هایدرۆلیكی دواتر و جۆراوجۆر. 

لە زۆرینەی كاتەكانیدا، دەبێت چارەسەری مادە كیمیایییەكانی بكرێت و چینەكانی زەوی گەرم بكرێت. 

ئەوەی روونە ئەو جۆرەیان لە بەرهەمهێنان لەو دۆخەدا ئاڵۆزە و تێچووی زۆرە لە چاو دەرهێنانی نەوتی ئاسایی، بۆیە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، ئیتر كاركردن لەم جۆرە وەبەرهێنانەدا دەوەستێنرێت، لە پێشتردا بڕی تێچووی ئەو بەرهەمە زیاتر لە 70 دۆلار بووە، بەڵام ئێستە بۆ خوارووی 60  دۆلار دابەزیوە. 

لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا ئەوەش یەكێك دەبێت لە هەڕەشەكانی سەر نەوتی دەوڵەتانی هەناردەكاری نەوتی ئاسایی. 

رایەكی لاواز هەبوو لە سەرەتای دابەزینی نرخی نەوتدا، دەگوترا ئۆپێك بە تایبەت سعوودیە ویستی ئەوەی هەیە ركابەری ئەو كۆمپانیا ئەمەریكییانە بكات بۆ ئەوەی نەبنە خاوەن سەرمایە و ركابەری دەوڵەتانی هەناردەكاری نەوت و زیانیان پێ بگەیەنێت. 

ئەنجامەكانی دابەزینی نرخی نەوت لەوە گەورەتر و كاریگەریتر كەوتنەوە، بۆیە ئەم رایە لە میدیاكان و ناوەندەكانی ئەكادیمی و لێكۆڵینەوە زۆر گرنگی پێ نەدرا، بەڵام لە ئەگەری بەرزبوونەوەدا، دەبێت ئەو جارەیان ئەو كاریگەرییانە لە نرخی نەوت بەهەند وەربگرێت، چونكە پێشبینی رێژەیەكی گەورەیان لێ دەكرێت. 

سەرچاوە: ئاژانسەكان



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د