گەندەڵیەکی وەزیری کشتوکاڵ ئاشکرا دەکرێت

:: PM:07:31:04/11/2016 ‌



لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، لە رێککەوتنێکی پەینی کیمیای یۆریای هاوردەکراو لە کۆمپانیای (قافکۆ)ی قەتەری لەلایەن وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی عێراقی
12%ی عمولەی خستۆتە سەری دابەشی کردوو لە نێوان خۆی، حەیدەر مەلا و کەناڵێکی ئاسمانی.

مامەڵەکە بە نێوەندگیری (حەیدەر مەلا) کراوە و هێنراوەتە لە قەتەرەوە، بە تایبەت لە کۆمپانیای قافکۆ، بە هەزاران تەنی لێ هاوردە کراوە، لەبەرامبەر وەرگرتنی عمولەیەکی 8% کە پێنج ملیۆن دۆلار دەکات بۆ وەزیر و 4%ی تریش کە دەکاتە یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلار لە نێوان مەلا و کەناڵێکی ئاسمانیدا دابەشکراوە

لە ساڵی 2013وە عێراق پەینی کیمیای دەرەوە بەکارناهێنێت و لە بەسرە پەینی کیمیای بەرهەم دەهێنن، مەبەستی هاوردەکردنە تەنها وەرگرتنی عمولەبووە.

فەلاح حسن زێدان، کڕینی مادەی یۆریای لە دەوڵەتانی دراوسێ قەدەغە کردووە، لەبەر ئەوەی عمولەی تێدا نەبووە رۆیشتوون بۆ قەتەر، بە نێوەدگیری کەسێکی عێراقی، نەک بە نرخی کارگە بەڵکو بەو نرخەی نێوەندگیرەکە دایناوە کڕیوویانە، لەگەڵ ئەوەش 12% عمولەیان بۆ زیاد کردووە و دابەش کراوە.

جگە لە وەزیری کشتووکاڵ، بازرگانێک بە ناوی ئەحمەد ص و حەیدەر مەلا سیاسی، بەڕێوەبەری کەناڵێکی ئاسمانی لە بەغداوە پەخش دەکات بەشداربوون.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د