وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان، له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم به‌رده‌وامه و خه‌ڵك به په‌رۆشه‌وه ڕوو له سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
له پێش سه‌عات 8:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى ئه‌یلووله‌وه، هاووڵاتییانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان له پێش بنكه‌كانى ده‌نگدان له چاوه‌ڕوانى ده‌ست پێكردنى پرۆسه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و له پاش كردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى ده‌نگدانیش، تا دێت ژماره‌ى هاووڵاتییانى به‌شدار له پرۆسه‌كه زیاتر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل دابین كراوه بۆ خه‌ڵكى گونده‌كان كه بچنه ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له شار و شارهدێیهكاندا، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكى گونده‌كان به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێن بۆ ده‌نگدان و ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌رۆشى هاووڵاتییان بۆ به‌شداریكردن له ریفراندۆمدا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د پیرهپیاوێكى هه‌ڵه‌بجه و پاش ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیى به "وشه"ى راگه‌یاند، "له‌مێژه چاوه‌ڕوانى ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ین، خواى گه‌وره ئه‌و رۆژه‌ى هێنایه پێش و ده‌نگمان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دا".
كۆچه‌ر عه‌لى وه‌ك گه‌نجێك له‌به‌رده‌م بنكه‌ی ده‌نگدان و له كاتى گه‌ڕان به‌دواى ناوه‌كه‌یدا له تۆمارى ده‌نگده‌ران به "وشه"ى راگه‌یاند، "بۆیه‌كه‌مجار له ژیانم به‌شدارى ده‌نگدان ده‌كه‌م و خۆشبه‌ختانه یه‌كه‌م ده‌نگم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌بێت".
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێ، "هه‌ستێكى زۆر تایبه‌تم هه‌یه، به‌ده‌نگى خۆمان بڕیار له داهاتووى وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ین و هیوادارم ده‌نگى به‌ڵێ ته‌واوى سندووقه‌كانى پڕ بكات".
لهسنووریپارێزگایههڵهبجه 27 ناوه‌ندى ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه كه 164 وێستگه له‌خۆده‌گرن و 76 هه‌زار هاووڵاتى مافى ده‌نگدانیان له‌و پارێزگایه‌دا هه‌یه، بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌لایه‌ن 900 كارمه‌ندى كۆمسیۆنه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.
خورماڵ/ شه‌فیق بانیشارى.