هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد (فرمێسك) نوێترین وێنه‌ی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و به‌مشێوه ده‌ركه‌وتنه‌ی هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.
وێنه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی فرمێسك له ڕۆژێكی هه‌تاویدا گرتوویه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دڵخۆشه به ده‌رچوونی هه‌تاوێكى به‌هاری و چاوه‌ڕێی به‌هاری ڕاستی ده‌كات.
هه‌وادارانی بۆیان نوسیووه:" ساده ده‌ركه‌وتن و قسه شیرینه‌كان وای كردووه زیاتر تۆمان خۆش بوێت"، به شێكی تری له هه‌وادارنی چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێیان لێ كردووه.
هونه‌رمه‌ند فرمێسك یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومێك له‌ساڵی 2014 ناوبانگی ده‌ركرد، ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده یه‌كێك له‌وانه‌یه له بواره‌كه‌ی خۆی ده‌رچووی زانكۆیه، ماوه‌ی سێ ساڵه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن له ئه‌وروپایه و هاوسه‌رگیری كردووه، به یه‌كێك له ه‌ست ناسكترین و تایبه‌ت ترین هونه‌رمه‌ندی ژن له ناو ناوه‌ندی هونه‌ری كوردی داده‌نرێت، توانیوویه‌تی ڕیچه‌كه‌ی تایبه‌تی به‌خۆی هه‌بێت.